لۆکە زاهیر دڵنیابە گەر رەقس و سەماو وشە سیکسیە کانیت نەبیت کەس نات ناسیت دە ئۆف مەکە، دەستیت فیری سینەم مەکە ..هیتر ‌



نازانم چۆن بانگت بکەم یان چ جۆرە ناویکت لی بینم ؟ . ناچارم کە پێت بڵیم بەهرە دار یان باشتر بڵیم ئەوکەسەی کە خۆت و مامۆستا ئاواز کۆپی کەرەکەت خۆتان هەڵواسیەوە بە هونەر؟؟

تکایە بەسە لەش دەر خستین و رەقسو سەما ئەم جارەش بەرهەمەکەت نەک ئاوای ی کۆپیە بەڵکو جلو بەرگ و سینار یۆ و دەر هینانیشت کۆپی هونەر مەند باخان ە ، بەداخەوە بۆ ھونەری کورد ی و ئەو کەسانەی ئەم رۆ لەم بوارە دا ئیش دەکەن و خزمەت بە هونەری کوردی دەکەن نایەن بایکۆدی هونەری ئەم ڕۆ ناکەن، بە یەک دەنگ دژی ئەم سەر لی شیواویە ناوەستنەوە. کۆمەڵێ ناهونەر مەند پەیدابوە لەلایەن هەڵکەوت زاهیرو هەڵکەوتەکان دەحم دەکرین بە پارەی ئەم میلەتە هەژارەو پارەی هونەر مەندانی کورد، وە نازانم ئەو هەموو پارە خەیاڵیانەی بۆ لۆکە ودەشنی میرە و هتر لە لایەن هەڵکەوت زاهیر سەرف دەکریت لە کویوە دیت ؟

بۆ چی وا سەرف دەکریت کاتیك هیچ کام لە تیڤ ی و ڕاگەیاندنەکان بەر هەمەکانیان دانابەزینین و لەبازارەکانیش کەس نای کریت، تەنها لە ریگەی فەیسبوك و یوتوبیەوە ریکلام بۆ خۆیان دەکەن، نازانم کامە کارەی هەڵکەوت میسری لای خەڵک ماوەتەوە؟ ئایا کارەکانی (ئەیوب عەلی، پەیوەند جاف، چۆپی، )وە یان بەهرە دارەکان(لۆکە،دەشنی،میرە، نیلیسا، ئەلیسا ،،،هیتر)تۆسەیرکە ئەم ناوانە کە هەڵکەوت بۆشیان دادەنیت!هاهاهاه دونیا یەکی سەیرە گوڵم ناوی دوژمنی میلەتەکەمان دوژمنی خاکمان دەدزیت بۆ کچەکانمان وبۆ بەهرەدارەکان مان هاهاها،

بەداخەوە لەو ووڵاتە کاول ستانەی ئێمە هەمانە لەو گەندە ڵ ستانەی بە هونەر مەندان و هونەرو و کەلتورمان دەکریت.

نەزانەکان و بی بەهرە کان وبی هەڵویستە کان لە وڵاتی ئیمە دەگەنە لوتکە. هۆشیار و زاناکان دەنگ و ڕەنگیان خەفە دەکریت بۆ هەمیشە، هاوکاری و سیدی و کلیپی کوالەتی و پارەی خەیاڵی بۆ کۆمەڵیک گەنجی موراعیقی بێ مەعریفە و نا هونەر دۆست و نا خەم خۆری هونەری کوردی سەرف دەکریت،به‌ناوی.......و......‌ پاره‌ و موڵکی شه‌رعی هه‌موو گه‌نجان و داهاتی وڵات بۆیان سەرف دەکەن،ئاوازه‌ عه‌ره‌بییه‌کان و تورکیە کان و بیانیە کان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌ره‌که‌تی ــــ هـەڵکەوت ،،، و هیترـــــــــــ نوێ‌...) به‌ ڕای من تیڤیە کان وێستگه‌یه‌کن بۆ گاڵته‌کردن به‌ هه‌ست و سۆزی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و خه‌ڵکی هه‌ژار و گه‌نجی بێده‌سه‌ڵات. شه‌ڕگه‌یه‌که‌ بۆ وێرانکردن و له‌ گۆڕنانی هونه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی به‌ هه‌موو ماناکانیه‌وه‌. ئیتر بۆچی له‌لامان سه‌یر بێت کە کۆمەڵێ کەس بە ئاوازی دزراو بیگانە خزمەت بکەن بۆ نەچم گوێ لە دەنگە ئەسڵە کە بگرم بە زمانی تر ؟؟؟ .

تا قسە بە خراپە لەسەر کارە کانی ئەم نا هونەر مەندانە بکەیت هیشتا کەمە هیشتا هیچ نیە بۆیە سەر تان ناهیشینم دەچمە سەر ئەسڵی مەسەلەکە ،

تا ئیرە بەسە ،

سەیرو سەمەرەیە گوڵم ماوەیەك بەر لە ئیستا لە میدیا کان لە تیڤیە کان لە گۆڤارەکان بینمان بیستمان کە بە هۆی چەند هۆکاریکەوە باخانی کچی هونەر مەند مەجید کە چۆن بە گژ ئەو گەندەڵیەدا چویەوە کە بە هونەر مەندان مان دەکریت کە بە هونەر مان دەکریت بریاری بایکۆدی دا، ئایە کیشەکە شەخسی بیت یان گشتی بیت بەس بریاری دا کە هونەری کۆپی بایکۆد بکات، دەست خۆی شی لی دەکەم لیرەدا بەڵام هونەر مەند باخان گۆرانیەکی وتی بو لە ئاوازی مامۆستا کۆپی کەرەکە بەکوردی هەڵکەوت زاهیر دوای تۆمار کردن و ماندوبوون ، لە لایەن کامیرا مان (بروا تەها ) کاری وینە گرتن و سیناریۆی بۆ کرا بریار بو ( بروا تەها ) وەك خاوانی کۆمپانیا بەرهەمەکە بفرۆشیتەوە بەڵام هەڵکەوت زاهیر رێگری لەمە کرد وەك مافیا کانی کوردستان نەی هیشت نە بڵاو بکریتەوە نە کەسیش بزانیت،

کلیپی شیتی باخان خەفە کرا بۆ هەمیشە، لیرەدا باخان وازی لە هوونەر هینا لە هونەر دورر کەوتەوە لەبەر هەر هۆکاری بیت نازانم بەس وەک دەنگۆ بڵاو بویەوە کاری هەڵکەوت زاهیری رەفس کردەوە ، دواتر هەڵکەوت زاهیر کچە خنجیلانەکەی هینا ئەوەی نە توانای گۆرانی نە شارەزا لە ئەدا کردن ئەو کچە جوان کیلەیەی کە سنگی دەر دەخات و بە تەنی میکیاجەوە لەش و لاری دەر دەخات بە کۆمەڵێ وشەی هەست بزوینەر وەک ( مەکە ، ئۆف، دەستیت بۆ سینەم مەبە، دەمیت بە دەمم تەر مەکە،دە ئۆفمەکە..هیتر)یان هەندیك وشەی تر پیاو روی نایت بیڵیت،دڵی گەنجان و سەرنجیان بۆ لای خۆ رادەکیشیت کە کۆمەڵگای کوردی لەم شتانە تازەیە کچ باسی بکات یان لە میدیاکانەوە بوتریت،

با بیمەوەسەر مەسەلەکە ، باخان مەجید پار ساڵ ئەم کلیپەی وینە کرد و گۆرانیەکەی تۆمار کرا ، بەڵام دواتر لەبەر هەر هۆکاری بو بای کۆدی کرد و دور کەوتەوە لە هونەری هەڵکەوت زاهیر، بەڵام ئەم رۆ هەڵکەوت زاهیر بە هەمان ستایل هاتوە داویەتی بە لۆکە سەیرکەن باخان چ جلیکی کردۆتە بەری چ تاجیک لەسەریە لە کوی وەستاوە چۆن وەستاوە، لۆکە خر و خەپانیش هاتوە بە هەمان جڵ بەهەمان تاج بەهەمان وەستان بە هەمان شیواز وە لە هەمان شوینیشدا، گۆرانیەکە بەدەنگە زل و ناخۆشەکەی دەی ڵیتەوە، لیرەدە مانای چی دەگەیەنیت ئەمە هەڵبەتە بی موستەوای ئەو کەسە دەگەیەنیت کە ئاوازایک بدات بە دووکەس، وە یان سیناریۆی یەك گۆرانی بدریت بە دووکەس ، بۆ مان دەر کەوت کە تەنها خۆ دەر خستین بو هیچی تر، لیرەدا دوا قسەم یەك پرسیارە پرسیارەکەشم بۆ ڕەگەزی نیرینە دەڵیم ، گەرـ لۆکە و دەشنی و نیلسا و ئەلیسا،،، هیتر ) ئەمانە وشەی هەست بزوین یان رەقس و سەما و یان لەشو لاریان بۆ دەر نەخستنایە سەیرتان دەکردن ؟؟

وە خۆشیە کە لەوەدایە کارەکانی هەڵکەوت هیچ گەنج یك گوی لی ناگریت بەڵکو سەیری دەکەن واتە کارەکانی لەشو لار و رەقسو سەماو لەش دەر خستنی ئافرەت و سوکایەتی کردنە بە رەگەزی مینە ، لیرەدا سەیر کارە کانی بکەن بزانە چۆن کارە کانی کۆپی کردوە

ئەمە گۆرانیەکە یە بە دەنگی باخان ساڵی پار
گۆرانیه که ی باخان

ئەمەش گۆرانیەکەی لۆکە چەند مانگیك پیش ئیستا کە لە لایەن باخانە وە بۆی بە جی ماوە
گۆرانیه که ی لۆکه

نوسینی چاودیری هونەری

chawdere_hunare@hotmail.com

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved