|
هه‌په‌گه : ئه‌رته‌شی تورک 45 ئۆپه‌راسیۆنی به‌ڕێوه بردووه و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ش 64 چالاکی ئه‌نجامداوه
دوای ئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری کورد سه‌رله‌نوێ قۆناخی بێچالاکی هه‌ڵسه‌نگانده‌وه ،له یه‌کی ژوئه‌ندا قۆناخێکی نوێ له شه‌ڕ وپێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه و ئه‌رته‌شی تورک ده‌ستیپێکرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ،ئه‌مڕۆ به لێدوانێک ئاماری ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی مانگی ته‌ممووزی ئاشکرا کرد.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که له‌مانگی رابردوودا؛ ئه‌رته‌شی تورک 45 ئۆپه‌راسیۆنی به‌ڕێوه بردووه‌و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ش 64 چالاکی ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆن و چالاکییانه‌دا 174 سه‌ربازو 9 پۆلیسی تورک کوژراون, و 38 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ش گیانی خۆیان به‌ختکردووه.
له‌لێدوانه‌که‌دا ئه‌وه ده‌ستنیشان کراوه که ئه‌رته‌شی تورک له‌قۆناخی بێچالاکییشدا په‌ره‌ی به ئۆپه‌راسیۆنی مه‌زن ده‌دا، به‌ڵام چالاکییه‌کانی هه‌په‌گه دوای ده‌ستپێکردنی قۆناخی 1ی ژوئه‌ین زێده‌بووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا؛ ئه‌رته‌شی تورک ناچاربووه دوای چالاکییه‌کانی گه‌ریلاکاندا ژماره‌یه‌ک پایگای سه‌ربازی له هه‌رێمه سنوورییه‌کان چۆل بکات و هێزه‌کانی خۆی بکشێنێته‌وه هه‌رێمه‌کانی دیکه و له‌پایگای مه‌زنتردا جێگیریان بکات.
له‌لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه کراوه که چالاکییه‌کانی گه‌ریلا له رۆژانی رابردوو له‌سه‌ر شاره‌کان و ئابۆڵه‌قدانی شاره‌کاندا، نیشانه‌ی توانستی هێزی شه‌ڕی گه‌ریلایه.
له‌لێدوانه‌که‌دا باس له‌وه‌ش کراوه که هه‌په‌گه له‌چالاکییه‌یه‌کی به‌رواریدا نزیکه‌ی کاتژمێر و نیوێک شاره‌که‌ی خستۆته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له چالاکی هه‌ره به‌کاریگه‌ر و مه‌زنی گه‌ریلاکان له مانگی رابردوودا ئه‌نجامدراوه، چالاکییه‌که‌ی سه‌ر پایگای گه‌ڕۆکی سه‌ر به تابووری کۆماندۆی قه‌یسه‌ری بوو، که له چه‌لێدا جێگیر کرابوون.
شایانی باسه؛ که‌وا پایگای ناوبراو که‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه به نیو کاتژمێر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرابوو و35 سه‌ربازی تێدا کوژرا بوو، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکه‌وه چۆل کرابوو.
هه‌په‌گه که قۆناخی نوێی تێکۆشانی له 31ی مایسی به چالاکییه‌ک له ئه‌سکه‌نده‌روونه ده‌ستپێکرد، له‌رۆژانی رابردوودا به‌چالاکییه‌کانی خۆی له‌شاره‌کانی تورکیا دۆرتیۆڵ، ئۆسمانییه و ره‌شادییه‌ی سه‌ر به تۆقات ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که‌وا خاوه‌نی هێزی شه‌ڕکردنی وه‌هایه که‌ده‌توانێت ده‌ربازی هه‌رێمه‌کانی تورکیا ببێت و ببێته چالاکییه‌ک که‌وا ده‌رئه‌نجامی سیاسی قورس له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه له چالاکییه‌کاندا گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و که‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورک‌دا گرتووه ،و زۆر جێگای ئابووری گرێدراوی ده‌وڵه‌تی تورک کراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌کانی گه‌ریلاکان.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه؛ 3 چه‌کی ئۆتۆماتیکی ئێم گه‌ی3 ، 9 چه‌کی گه‌ی 3 ، 2 چه‌کی ئۆتۆماتیکی بی که‌ی سی، یه‌ک ده‌مانچه‌ی مارکه‌ی رۆگۆر، 1 ئامێری بێته‌ل، 1 دووربینی نیکۆن و 5 کامێرای ته‌رمال له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
جگه له چالاکییه‌کانی هه‌په‌گه، که دژ به پایگا و باره‌گا سه‌ربازییه‌کان زیاتر بوونه، گه‌ریلاکان له مانگی رابردوودا زۆر جێگای ئابووری گرێدراوی ده‌وڵه‌تی تورک کراوه‌ته ئامانجی گه‌ریلاکانه‌وه.
هه‌په‌گه له مانگی رابردوودا له‌هه‌رێمی ده‌ریای ره‌شدا له‌به‌رامبه‌ر به بۆڕییه‌کانی گازی سروشتی و په‌ترۆلدا 3 جار چالاکی تێکدانیان ئه‌نجام داوه، که‌وا زیانی ماددی گه‌وره‌ی له‌ده‌وله‌تی تورک داوه.
له‌م قۆناخه‌دا جگه له ئامانجه ئابوورییه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر به ماشینی سه‌ربازیش چه‌ندی چالاکی ئه‌نجامدراون. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییانه‌دا؛ 3 ماشێنی سه‌ربازی زریپپشکراو، 2 زریپۆش، 1 ماشێنی ره‌ئۆ، 3 ئۆتۆبیس، 2 کامیۆن شۆفه‌ڵێک به‌ته‌واوی تێکدراون و 2 مزریپۆشیش له کار که‌وتوون.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌چالاکییه‌کانی هه‌په‌گه‌دازه‌بر له 3 هه‌لیکۆپته‌ری سکۆرسکی که‌وتووه.
له‌لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه‌دا ده‌ستنیشانی ئه‌وه کراوه که‌وا ئه‌رته‌شی تورک ده‌ربازی دۆخی پاراستن بووه، له‌مکاته‌د؛ له‌به‌رامبه‌ر به هه‌رێمه سڤیل نشینه‌کاندا، له‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری کوردستاندا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌مه؛ فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له‌مانگی رابردوودا 2 جار هه‌رێمی خواکورک، جارێک هه‌رێمی خنێره، جارێک به‌رزاییه‌کانی چه‌لێ، جارێک به‌ستا و جارێکیش چیای گاباری بۆردومان کردووه.
سه‌رنجڕاکێشه؛ که ئه‌رته‌شی تورک له مانگی ته‌ممووزدا 55 هێرشی به ئۆبوس، هاوه‌ن و کاتیۆشا ئه‌نجامداوه، له‌هه‌مووی زیاتر هه‌رێمی هه‌فتانینی به ئامانج گرتووه.
|