په نابه ڕانی سیاسی رێپیوان ساز ده که ن
سبه‌ینێ چوار شه ممه په‌نابه‌رانی سیاسی ئێران، له هه‌ولێر خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن
.بریاره ڕۆژی چوارشه ممه به رواری 18.08.2010 په نابه رانی سیاسی کوردستانی ڕۆژ هه ڵات خۆپیشاندانێت سابکه ن به به رده م نوسینگه ی یوئێن به مه به سته که م ته رخه می ستی کاری فه رمان به رانی یۆئێن
جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سیاسی ئێران له شاری سلێمانی به سایتی "خه‌ندان" ی راگه‌یاند: "سبه‌ینێ چوار شه‌ممه رێپێوانێك له‌شاری هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی ی‌و ئێن رێكده‌خه‌ین له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌میی نوسینگه‌كه له‌به‌ده‌مه‌وه هاتنی داخوازیی په‌نابه‌رانی ئێران و دواتریش ده‌چینه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان" ، وتیشی: " نوسینگه‌ی ی‌و ئێن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئێران‌دا ناكات و هیچ مافێكی سیاسی بۆ دابین نه‌كردوون".
جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نوسینگه‌ی ی‌و ئێن زۆر به‌خاوی چاو به كه‌یسی په‌نابه‌ره‌كانی ئێران‌دا ده‌خشێنێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه مافی په‌نابه‌رێتی هاووڵاتیانی ئێران له‌وڵاتی سێیه‌م دواكه‌وتووه، راشیگه‌یاند: " په‌نابه‌رانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان بێكارن و بارودۆخی ژیانیان سه‌خته و ناتوانن وه‌ك هاوولاَتی ئاسایی گوزه‌رانی خۆیان رایی بكه‌ن ".
نوێنه‌ری 2800 خێزانی په‌نابه‌ری سیاسی ئێران له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی به‌شداریی له‌و خۆپیشاندانه‌دا ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت له‌ماوه‌ی 3 مانگ بۆ 6 مانگ په‌نابه‌ران ببرێنه ولاَتی سێیه‌م.
|