|
| ||
|
|
||
|
هەوڵی تیرۆر کردنی مامۆستا کرێکار دەدرێت
نەرویج / ئۆسلۆ ؛مامۆستا کرێکای ئەمیری پێشوی ئەنساروئەلئیسلام لە نامەیەکدا ڕایگەیان کە هیزی دژە تیرۆر /بەشی ئیدارەی یەکیەتی نیشتیمانی بۆ دووەم جار کەسیان ناردۆتە نەرویج بۆ کوشتنم بفەرموون لەگەڵ دەقی نامەکە:
بسم الله الرحمن الرحيم
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان كه چۆن كه‌سانێك وویستیان ده‌ستدرێژیتان بكه‌نه سه‌ر، به‌لام خوای گه‌وره ده‌ستی گرتن، ده‌ی سا دیندارییتان بۆ خوا بێت و پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسوڵمانن.. ره‌وته‌وانانی عه‌زیز، لایه‌نگران و دۆستانی به‌ڕێزم السلام علیكم ورحمه الله وبركاته به‌م نوسراوه هه‌موو لایه‌كتان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه له سه‌رچاوه‌ی زۆر متمانه پێكراوی خۆمانه‌وه، پێم گه‌یشتووه كه ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ر به حكومه‌تی كوردستانی/ به‌شی ئیداره‌ی یه‌كێتی بۆ دووه‌مین جار كه‌سانێكی ناردۆته نه‌رویج بۆ كوشتنم..له‌گه‌ڵ ئاگادار كردنهوهتاندا ئه‌وه‌شتان پێ رادهگێنم كه به فه‌زڵی خوای گه‌وره‌و پاشان به ووریای برایانی ره‌وت و دۆستانی عه‌زیزمان چۆنیه‌تی پلانهكهو زانیاریی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی كه‌سه تهنفیزییهكانمان لا ئاشكرابووه، وه‌كو ئیجرائاتی سه‌ره‌تایی كاردانه‌وه‌م هه‌موویم گه‌یاندووه به شوێنی خۆی، له رێی پارێزهرهكانیشمهوه هه‌واڵ و (ناو‌و سیما‌و سیفاتیان)م داوه‌ته دائیره‌ی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی نه‌رویجی.. له‌به‌ر ئه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م كه تا ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو هاتنهكانتان بۆ لای من بوه‌ستێنن.. چونكه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم ده‌وه‌ستێنم و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیش ناده‌مه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ژماره‌ی تایبه‌تی منیان لایه ـ جگه له رۆژنامه‌وانان ـ ده‌توانن بۆ په‌یوه‌ندی خۆیان به‌كاری بهێنن.. ئه‌و عه‌زیزانه‌ی لێمه‌وه نزیكن به‌سن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی برایه‌تی و له رێی ئه‌وانیشه‌وه هه‌واڵی به‌رده‌وام ده‌بیستن ان شا‌و الله.. با هه‌مووشمان به ده‌م خۆته‌سلیم كردنمان به پاراستنی خوای گه‌وره‌وه بڵێین دڵنیاین هیچ شتێك به بێ وویستی خوای خاوه‌نمان نابێت. والسلام علیكم براتان كرێكار/ ئۆسلۆ 3 ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1433ك/ 27/كانوونی دووه‌می 2012 |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||