| ||
|
||
دەسەلات دارانی ئێران ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی هەورامان تاڵان ده‌کات
فورات نیوز/به پێى راپۆرتێکى سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له رۆژهه‌لاتى کوردستان، کاربه‌ده‌ستانى رژیم وه‌کو هه‌نگاوى له مێژینه‌یان بۆ له ناوبردنى ئاسه‌واره مێژووییه‌کانى رۆژهه‌لاتى کوردستان ئه‌مجاره‌شیان له شوێنى مێژویى ئه‌نجن دانه"نزیک گوندى ئه‌سپه‌رێزی" هه‌ورامانى ته‌خت، ده‌ستیان کردووه به تالان کردنى ئاسه‌واره مێژوییه‌کانى ئه‌و شوێنه و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئیتلاعات و تیمێکى تایبه‌تى کرماشان و ژماره‌یه‌ک سیخوڕ به شه‌و و رۆژ ده‌چنه ئه‌نجن دانه و ئاسه‌واره‌کان له‌گه‌ل خۆیاندا ده‌به‌ن . له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌شدا خه‌لکى گونده‌که ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و راشگه‌یه‌ندرا که له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ست و چه‌کدارانی رژێمه‌وه سوکایه‌تییان پێکراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون . شایانى باسه کاربه‌ده‌ستانى رژیم پێشتریش به بیانوى نوێژه‌ن کردنه‌وه زۆر شوێنى وه‌کو مزگه‌وتى له‌یلاخییانى مه‌ریوان وقه‌لاى مێژویى مه‌ریوان وقه‌لاى زێویه‌ى سه‌قزو پردى مێژویى گاران وزۆر شوێنێکى دیکه‌یان له ناو بردوه‌و ئاساره مێژوییه‌کانیان تالان کردون .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||