| ||
|
||
حزبی ئاینده‌ی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و پرسه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ر پرسه گرنگه‌كانی دۆخی ئێستا راده‌گه‌یه‌نێ. مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و پرسه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێستی خۆی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بۆ رای گشتی و هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان راده‌گه‌یه‌نێ: 1- پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم پرسێكی یاساییه‌و ده‌بێ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر ڕاوبۆچوون و سازانی حزبه‌كانیش له‌م پرسه‌دا گرنگ بێت، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت شوێنی یاسا و په‌رله‌مان بگرێته‌وه‌و به‌بڕیاری حزبی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه. 2- قه‌یرانی دارایی و ئابوری ئیمڕۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانی تر ده‌رهاویشته‌ی ڕاسته‌وخۆی قه‌یرانی حكومڕانی كوردستان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و داهاتی كوردستان و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسایه له‌م هه‌رێمه‌دا، بۆیه ته‌نها به‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی حكومڕانی و سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و كاراكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و بوونی فره‌یی سیاسی ڕاسته‌قینه ده‌كرێ، سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانی تریش چاره‌سه‌ر بكرێن. 3- چاكسازی هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵییه ، بۆیه به‌بێ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه‌كانی و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران هه‌رگیز ناكرێ قسه له‌چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه بكرێت. 4- هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاكسازی چه‌ند بچوكیش گرنگه ، به‌ڵام چاكسازی ڕاسته‌قینه‌و جیددی ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه‌و له‌سێكته‌ره گرنگه‌كانی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ‌و خاڵه گومرگیه‌كان ده‌ستپێبكات نه‌ك چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌وه هیچ پلان و زانست و چاكسازیه‌كی تێدا نیه. 5- پرسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان خه‌ون و خواستێكی مێژوویی و پرسێكی نیشتیمانی خه‌ڵكی كوردستانه كه هه‌رگیز ناكرێ ئه‌و پرسه به شه‌خسی و به‌حزبی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حزبی ئاینده‌ی كوردستان داوا له كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه هه‌ر له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌دا نه‌مێنێته‌وه هه‌رچی زووه پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان و حزبه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك به‌رچاوڕوونی هه‌بێت و بزانرێت كه : 1- میكانیزمی پێكهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته چۆنه‌و چۆن ده‌بێت و ڕێكاره یاسایی و سیاسیه‌كانی چۆن ئه‌نجام ده‌درێت. ڕ ـ شوناس و سیسته‌می حكومڕانی له‌م ده‌وڵه‌ته چۆن ده‌بێت. ب ـ ئه‌و سنور‌و ناوچه جوگرافیه كوێیه كه ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر دروستده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی دواتر له په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی بۆ ده‌ربكات و به‌پێی ئه‌و یاسایه ئه‌و ریفراندۆمه ئه‌نجام بدرێت. 6- ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكان له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا پێویستی به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و پێشێلكاریه‌كی زه‌قی یاسا‌و دیموكراسییه له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ زه‌مینه خۆشكردنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ده‌ربڕینی نیازپاكی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، ئه‌وه‌نده مه‌رج و پێش مه‌رج نییه كه وه‌ك پاساوێك ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه كۆبونه‌وه‌كانی پێ په‌ك خراوه. 7- سنوردانانێكی به‌په‌له بۆ دیارده‌ی ترسناكی كۆچ له رێگه‌ی دامه‌زراندن و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی گه‌نجان و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی ئه‌م هه‌رێمه. 8- باشكردنی ژیان و گوزه‌ران و مووچه‌و چه‌ك و تفاقی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به ڕێكخراوی تیرۆرستی (داعش)و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئه‌و پشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه ئیمڕۆ كورد له‌شه‌ڕی داعشدا هه‌یه‌تی بۆ پشتیوانیه‌كی سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌ر ڕێكه‌وتنێكی سیاسی نێوده‌وڵتی یا هه‌رێمی كه له‌دوای شه‌ڕه‌كه دێته كایه‌وه. 9- دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر میحوه‌ربه‌ندیه‌كی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كه شه‌ڕو ململانێكانی ئێستا سروشتێكی تایفی و مه‌زهه‌بی یان وه‌رگرتووه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ پرسی كورد كه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیه. 10- دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی نهێنی و ئاشكرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا له‌سه‌ر حسابی كوردانی باكورو رۆژئاوا و نه‌هێشتنی بنكه‌و باره‌گاكانی سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی بادینان كه ساڵانێكه بوونیان نه‌ك هه‌ر پێشێلكاریه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه، چونكه سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر میلله‌تێك له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا به‌مانای ڕزگاربوون له داگیركاری دێت، كه سوپا ئامرازی سه‌ره‌كی ئه‌و داگیركاریه‌یه، بۆیه ناكرێ كه ئێستا له كاتێكدا ده‌مانه‌وێ له ده‌وڵه‌تی عیراق و سوپا داگیركه‌ره‌كه‌ی ڕزگارمان بێت، به‌ڵام سوپای داگیركه‌رێكی تر له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان جێگیربكه‌ین. ئه‌مه چجای ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌و سوپایه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه قه‌تلوعامی گه‌له‌كه‌مان له باكوری كوردستاندا ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی كوردستان 28/1/2016 |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||