|
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌درێته سه‌رۆكی سۆسیالدیموكراتی سوید
27/8/2010
ئاڵا له‌تیف
به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسی تیرۆركردنی خوێندكار‌و رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی كه‌لتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سویدی نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی سویدی ده‌كه‌ن.
نامه هاوبه‌شه‌كه‌ی ڕێكخراوه كه‌لتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوید كه به‌نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی كوردی ئه‌و ووڵاته ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی سوید كراوه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ره‌حنه‌گر‌و ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتن سیمبولی ناره‌زایه‌تی‌و ئازادیخوازییه.
نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی ئه‌وان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سویددا بۆ ئه‌و حیزب‌و هێزانه ده‌چێت كه پشتیوانی له خواسته ئازادیخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كه‌لتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوید به‌و ئه‌ندازه‌یه متمانه به‌به‌ڵێنی حیزبه‌كانی سوید بۆ یارمه‌تیدانی پێشكه‌وتنی ئازادی‌و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌كرده‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانی كوردستان به‌رگری له‌ئازادییه‌كان بكات‌و ناڕه‌زایه‌تی له‌تاوانۆ كوشتاری ئازادیخوازان ده‌ربڕێت"
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه هاوبه‌شه‌كه‌یه:
بۆبه‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕێن له کوردستان و یه‌كاڵاکردنه‌وه‌ی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆکی سۆسیال دیموکراتی سوید ده‌نێرن
دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و هێزانە دەچیت کە پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن
نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا
بۆ بەڕێز خاتوو مۆنا سالین لێده‌ری حیزبی سۆسیال دیمکراتی سوید
وەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا بەڕێزتان سەفەری کوردستانی عیراقتان کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. ئێوە سەفەرەکەتان لە کاتێکدا کرد کە خەڵکی بەشخوراو و ئازادیخوازی کوردستان‌و خێزانێکی هەژاری ئەو وڵاتە بە هۆی کارەساتی ئیختیتاف و کوشتنی گەنجێکی خوێندکارو ڕۆژنامەنووسی ٢٣ ساڵە، لە ناخەوە بریندار بوون‌و هەژا بوون. ئێوە لەو سەفەرەتاندا تەنها دەسەڵاتدارانی کوردستانتان بەسەر کردەوە و بە ناکۆک لەگەڵ بەڵین‌و دروشمە ڕاگەیەنراوەکانتان هیچتان بۆ دۆستایەتی خەڵکی هەژار و بێمافکراوی ئەو ناوچەیە نیشان نەدا.
ناکرێت‌و ناشێت لە بەڕیزتان شاراوە بێت. کە دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان ماوەی چەندین ساڵە لە دوای ڕزگاربوونی کوردستان لە دەسەڵاتی حکومەتی بەعس‌و ڕووخانی ئەو ڕژێمە، ڕێک بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی خەڵکی کوردستانەوە، تەواوی سەروەت‌و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیان پاوان کردووە‌و خەڵکیان لە دواکەوتوویی‌و هەژاری‌و بێکاری‌و بێئایندەییدا ڕاگرتووە. لە کاتێکدا کە لەسایەی سەروەتی پاوانکراوی بەردەستی خۆیان ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیان‌و دارودەستەکەیان فەراهەم کردووە، خەڵک هێشتا لە خەمی دەستڕاگەیشتن بە سادەترین پێداویستیەکانی وەک کارەباو ئاوی پاکی خواردنەوەدان. هەرکاتێکیش دەنگی خەڵک دەرهاتبێ و داوای مافی خۆیان کردبێت بە توند‌و تیژی وەڵام دراونەتەوە‌و تاوانیان لەبەرامبەردا ئەنجام دراوە. کوشتنی سەردەشت عوسمان کە ڕۆژنامەنووس‌و گەنجێکی ڕەخنەگری دەسەڵات بوو، تازەترین قوربانی ئەو تیرۆریزمەی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.
سەردەشت عوسمان دانیشتووی شاری هەولێر بوو و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی ئینگلیزی کۆلیجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین بوو. ئەو لەسەر ئەو وتارانەی کە لە ڕەخنە لە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و بنەماڵەی سەرۆکی ئەو پارتە مەسعود بارزانی نووسیبوونی، ڕۆژی ٤/٥/٢٠١٠ لەبەردەم کۆلیجەکەی خۆی دەڕفێنرێت‌و دواتر پاش دوو ڕۆژ لە شاری موسڵ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە. بە نیشانەکەی سەر جەستەی سەردەشتدا دیارە کە ئەو پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر‌و بە هۆی گوله‌یەک کە نرابوو بە ناو دەمیەوە گیانی لەدەست دابوو. بکوژان مەبەستیان بووە بەو کردەوەیە بە ڕەخنەگرانی دەسەڵات بڵێن کە ئەگەری ئەوە هەیە لە حاڵەتی درێژەدانی ڕەخنەیان لە دەسەڵات ئەوانیش هەمان چارەنووسیان هەبێت.
سەردەشت ئەمڕۆ بۆ خەڵکی کوردستان‌و بە تایبەت بۆ ئەوانەی ڕەخنەگرو ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتن، سیمبولی ناڕەزایەتی‌و ئازادیخوازیە. ئێمە وەک بەشێک لەو خەڵکە کە بەشی هەرەزۆرمان بەهۆی ناڕەزایەتی‌و بەرەنگاری بێمافی لە کوردستانەوە ڕوومان کردۆتە دەرەوەی وڵات‌و لە سوید دەژین، زۆر بە بایەخەوە بۆ ئەم مەسەلەیە دەڕوانین. ئێمە وەک نوێنەرانی ڕێکخراوە کەلتوریی‌و کۆمەڵایەتیەکان لە سوید، بەو ئەندازەیە متمانە بە بەڵێنی حزبەکانی سوید بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی ئازادی‌و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان دەکەین کە بە کردەوە لە بەرانبەر دەسەڵاتی حزبەکانی کوردستان بەرگری لە ئازادیەکان بکات‌و ناڕەزایەتی لە تاوان‌و کوشتاری ئازادیخوازان دەربڕێت. دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و هێزانە دەچیت کە پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ڕێکخراوەکان
1- P-O Flodström för,1ـ پ ـ ئۆ فلودستریۆم له ڕێکخراوی دژی راسیستی له یاڤلا
Gävles Antirasistiska Kulturförening [GARK]
2- Sherzad Fatih för, 2 سه‌نته‌ری پاریزگاری مناڵان له عێراق
Centret för försvar av bernens rättigheter i Iraq- Sv.
3-Iranska Flyktingars Riksorganisation-sektion Göteborg3 شورای په‌نابه‌رانی ئێرانی له یۆتۆبۆری
ifr_goteborg@yahoo.se
4-Iranska Kvinnors Frigörelse4ـ سازمانی ڕه‌هایی ژنان
rahai_zan@yahoo.com
5-Internationella sköna konster .Göteborg d.hasttyar@gmail.com
- کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له یۆتۆبۆری
6-Matin Förening ,kontakt person Adnan Hassan ,
adnan68@live.se - کۆمه‌ڵه‌ی مه‌تین
7-Youth of change ,ordförande peshraw sherwan
peshraw_sherwan@hotmail.com.
- گه‌نجانی گۆڕان
8-Kurdistan idrottsklubb ordförande qani delewi .- تیپی وه‌رزشی کوردستان
9- Madusa Förening, madusa@telia.com - ڕێکخراوی مه‌دوسا
10- Irakiska Flyktingarnas Förbund, iff@telia.com
- یه‌کێتی په‌نابه‌رانی عێراقی
11- Irakiska Flyktings Förråd, flyktinrodet@gmail.com شورای په‌نابه‌رانی عێراقی
12- Radio Hawpshti i Göteborg, hawpshti@gmail.com ڕادیۆ هاوپشتی
13- Irakiska kommitten för Kvinnors Rättigheter- کۆمیته‌ی عێراقی بۆ مافه‌کانی ژنان
14- Kvinnojouren NINA.ـ نی‌نا بۆ پارێزگاری ژنان
15. Kurdiska Ungdomsföreningen i Göteborg,
k.ungdom@spray.se
- کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کورد له یۆتۆبۆری
Kontakt Mail
sardashtkomite@yahoo.com
|