|
نیه تی که ناڵی سه حه ری ئێران.هه رێمی کوردستانه
ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی سه‌حه‌ری ئێرانی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆیدا روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانجی كاركردنه سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌مه‌به‌ست ده‌یه‌وێت خۆی له‌كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێم هه‌ڵقورتێنێ.
له‌كاتێكدا زیاتر له 12 ملیۆن كورد له‌كوردستانی ئێران‌دا ده‌ژین، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رنامه‌یه‌كی جیدی بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌زمان‌و كلتووری كوردی نه‌خستوه‌ته‌گه‌ڕ له‌و به‌شه‌ی كوردستان، به‌ڵام كه‌ناڵی ئاسمانی بۆ كوردستانی عێراق ته‌رخانكردووه.
شاره‌زایان‌و چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتووری كۆماری ئیسلامییه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و كاریگه‌ری دانانه له‌سه‌ر رووداوه‌كان.
وێنه‌یه‌كی گشتیی له‌كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئێران
تیۆری ده‌سه‌ڵات له‌راگه‌یاندن
(Authoritarian Press)
، تایبه‌تمه‌ندی‌و سروشتی راگه‌یاندن له‌و سیستمانه‌یه كه‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها‌و دیكتاتۆرییه، له‌م تیۆره‌دا راگه‌یاندن پاڵپشتی له‌هه‌موو بڕیار‌و ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات‌و به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵات هیچ كه‌سێك ناتوانێ له‌م بواره‌دا كاربكات. كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئێران له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م تیۆره‌دا پۆلینده‌كرێن، سه‌رجه‌می بواره‌كانی ئه‌م ده‌زگا زه‌به‌لاحه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه ئایدۆلۆژیكه‌كانی سیستمی سیاسیی ئێران چالاكی ده‌كات‌و سانسۆر‌و رێگه‌گرتن له‌ئازادی راده‌ربڕین، تایبه‌تمه‌ندی‌و سروشتی سه‌ره‌كی ئه‌م بواره له‌ئێرانه.
له‌ئێراندا سه‌رجه‌م 8 كه‌ناڵی سه‌رتاسه‌ری، خه‌ریكی په‌خشی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ناوخۆی وڵاتن، هاوكات 7 كه‌ناڵی دیكه ئه‌ركی په‌خشی به‌رنامه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانیان له‌ئه‌ستۆدایه. له‌پاڵ سه‌رجه‌می ئه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه‌دا، له 28 پارێزگای ئێران، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه به‌ناوی خودی پارێزگاكه خه‌ریكی په‌خشی به‌رنامه‌یه، هاوكات 2 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئینته‌رنێتی‌و ده‌یان ئێزگه‌ی رادیۆیی خه‌ریكی په‌خشی به‌رنامه‌ن.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران به‌رپرسی گشتیی سه‌رجه‌می كه‌ناڵه رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن خودی رابه‌ری حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، بودجه‌ی ساڵانه‌شی هه‌موو ساڵێك له‌یاسای بودجه‌ی وڵات‌دا ده‌ستنیشانده‌كرێ.
سیستمی دامه‌زراندن‌و كاركردن له‌ده‌زگاكانی ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی ئێران‌دا پرۆسه‌یه‌كی دژوار‌و پڕ له‌زه‌حمه‌ته، بۆ دامه‌زراندن له‌كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئێران، ده‌بێ ده‌یان فیلته‌ری جیاجیا تێپه‌ڕبكرێ. له‌ناو كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئێران‌دا به‌شێك به‌ناوی به‌شی سیاسیی ده‌نگ‌و ره‌نگ هه‌یه، كه‌راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌وه چاودێریده‌كرێ، سه‌رجه‌می هه‌واڵ، راپۆرت‌و شیكارییه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێ.
كه‌ناڵی سه‌حه‌ر‌و هه‌رێمی كوردستان
زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و گه‌شه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ته‌نیا شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی زانیاری نین، به‌ڵكو ئه‌م ئامرازانه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی وه‌رگران داده‌نێن‌و ته‌نانه‌ت له‌دروستكردنی رای گشتی ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
ئا‌نتۆنیۆ گرامشی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه‌سیستمی داگیركه‌ر له‌رێگای كلتووریشه‌وه ده‌یه‌وێ به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت. گرامشی به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژموونی، ده‌سه‌ڵاتێك كه‌هه‌وڵده‌دات نه‌ته‌نیا له‌رێگای ئابوورییه‌وه، به‌ڵكو له‌رێگای كلتووریشه‌وه هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بچه‌سپێنێت.
كه‌ناڵی سه‌حه‌ری كوردی له‌ساڵی 1997 دامه‌زرا، له‌سه‌ره‌تادا ماوه‌ی به‌رنامه‌كانی 1 سه‌عات‌ونیو بووه، ساڵ له‌دوای ساڵ كاتی به‌رنامه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه زیادیكردووه، ئێستا به‌رنامه‌كانی به‌شی كوردی ئه‌م كه‌ناڵه 9 سه‌عاته له‌رۆژێكدا. هه‌روه‌ك له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆیی ئه‌م میدیایه‌دا راگه‌یه‌ندراوه، به‌رده‌نگی سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌ناڵه كورده‌كانی عێراقه، ئامانج‌و سیاسه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانیشی بریتییه له‌سه‌پاندنی رۆشنبیری‌و كلتووری حكومه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا.
موحسین كاكه‌ڕه‌ش ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور ده‌ڵێت "سه‌رجه‌می به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی سه‌حه‌ری كوردی ئاراسته‌كراون، چه‌نده ده‌یه‌وێ كه‌سیاسه‌ته‌كان‌و ئایدۆلۆژیای حكومه‌تی ئیسلامی بڵاوبكاته‌وه، هێنده زیاتر ده‌یه‌وێ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناشیرین نیشانبدات".
كاكه‌ڕه‌ش ده‌ڵێت له‌م كه‌ناڵه‌ی حكومه‌تی ئێران‌دا هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كاندان، له‌م پێوه‌نده‌شدا سانسۆر له‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ئێران جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
كاكه‌ڕه‌ش وتی "له‌لێكدانه‌وه‌و شیكاری بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و كوردستان، هه‌وڵده‌درێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی جێگه‌ی ره‌زایه‌تی حكومه‌تی ئێران جێگیر بكرێ، خۆیان وه‌ك لایه‌نێكی كێشه‌و ململانێ سیاسییه‌كانی عێراق‌و كوردستان نیشانده‌ده‌ن".
به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی كوردی سه‌حه‌ر ته‌نیا به‌رنامه‌ی سیاسیی نییه، له‌م میدیایه‌دا كلتوور جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. شكاندنی به‌ها ره‌سه‌ن‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی‌و بڵاوكردنه‌وه‌و كاركردن بۆ شێوازێكی ئه‌خلاقی نوێ كه له‌ستراكتۆری كلتووری كوردیدا بوونی نییه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌ناڵه له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌فهومی كلتووره.
حه‌سه‌نی خاكی پسپۆڕی زانستی كۆمۆنیكه‌یشن له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور ده‌ڵێت كه‌چاودێری كه‌ناڵی سه‌حه‌ری نه‌كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌ته‌له‌فزیۆن یه‌كێك له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی شكڵگرتن‌و گۆڕانی ره‌فتار‌و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م سه‌رده‌مه‌دایه. وتی "به له‌به‌رچاوگرتنی كۆی گشتیی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و له‌وانه كاركردن له بازنه‌ی ته‌سكی ئایدۆلۆژیكی حكومه‌تی، ده‌بێ له‌هه‌موو ئامرازه‌كان‌و رێگاكان بۆ بێ كاریگه‌ركردنی ئاراسته‌و ئامانجه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م سیاسه‌تانه كه‌ڵكوه‌ربگیرێ".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌ستوور
|