| ||
|
||
کشناک: رۆحا ره‌مزی خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر زۆڵم و زۆردارییه
ناوەندی هەواڵەکان/هاوسه‌رۆکی گشتی BDP ( گۆلتان کشناک ) له‌متینگا رۆحا ئاخاوت و وتی " له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی هه‌ر که‌س پێویسته جێ‌به‌جێ بکات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش پێک بێت ئه‌وا گه‌لێکی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد ده‌خوڵقێت و ئۆجالان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئامێزی گه‌له‌که‌ی " . له‌رۆحا به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی نه‌ورۆز له گه‌ڕه‌کی پاشابه‌گ گردبوونه‌وه‌و به متینگێک نه‌روۆزیان پیرۆز کرد. جه‌ماوه‌ر پانکارتی " ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگه‌ی سیاسی بۆ کوردستان"یان به‌رز کرده‌وه . پۆسته‌ری ئۆجالان و ئالای PKK هه‌ڵواسران و بۆ رێبه‌ری گه‌لی کورد دروشم به‌رز کرانه‌وه. مه‌یدانی نه‌ورۆز به ره‌نگی سوور، زه‌رد و سه‌وز رازێنرابوویه‌وه. ژنان به‌جڵ و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری پیرۆزبایی نه‌ورۆز بوون . له‌مه‌یدانه‌که‌دا هاوسه‌رۆکی گشتی BDP ( گۆلتان کشناک، په‌رله‌مانتاری BDP ئیبراهیم بینیجی ) و ژماره‌یه‌کی زۆر شاندی ده‌روه‌ی وڵات له‌متینگه‌که‌دا به‌شداریان کرد . پاش رێزگرتنی ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ( کشناک ) ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵکرا، پاشان ( محه‌مه‌د ) برای ئۆجالان په‌یامی ئۆجالانی که بۆ گه‌لی کورد و خه‌ڵکی رۆحای ناردبوو رایگه‌یاند . هاوسه‌رۆکی گشتی BDP کشناک وتی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی هه‌ر که‌س پێویسته جێ‌به‌جێ بکات ( کشناک ) رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش پێک بێت ئه‌وا گه‌لێکی ئازاد و وڵاتی ئازاد ده‌خوڵقێت و ئۆجالان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئامێزی گه‌له‌که‌ی . کشناک وتی رۆحا ره‌مزی خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر زۆڵم و زۆری یه و رایگه‌یاند " پێویسته هه‌موو که‌سێک به‌شداری بونیادنانه‌وه‌ی تورکیایه‌کی دیموکراتیک ببن، ئه‌مه‌ش به AKP نابێت به‌به‌رێز ئۆجالان و هێزی رێکخستنیمان باوه‌ڕین. دروشمانه‌ی ئێوه به‌رزی ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ) . له‌کۆتاییدا کشناک شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانی سڵاو کرد و ئاخاوتنی خۆی به دروشمی ( یان ئازادی، یان ئازادی ) به‌دوایی هێنا .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||