| ||
|
||
کەجەکە: زه‌مینه‌ی یاسایی نه‌بێت، پاشه‌کشه‌ش نابێت
سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە رایگه‌یاند که ده‌سته‌به‌رکردنی زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکان له باکوری کوردستان و هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداری له‌پێناوی ماینده‌یی و ته‌ندروستی قۆناخه‌که، ناچارییه‌که . سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە له روونکردنه‌وه‌یه‌کی نوسراودا وه‌ڵامی ئه‌و گفتوگۆ و قسه‌ڵۆکانه‌ی دایه‌وه که سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی گه‌ریلاکان له باکوری کوردستان ده‌کرێت و له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان که له که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیدا وتبووی ( به ده‌ست له چه‌ک به‌ردان پاشه‌کشێ ده‌که‌ن )، وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند :" به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و زمان و شێوازی قسه کردنه‌ی ئه‌ردۆغان، تێگه‌یه‌کی نه‌رێنی وه‌ها دێنێته ئاراوه که وه‌کو بڵێی هه‌موو شتێک به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه و له‌ژێر ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وان دا دێته ئاراوه. " و وتی :" قۆناکه یه‌کلایه‌نه نییه، قۆناخه‌که به‌و هه‌نگاوه دوولایه‌نانه پێشده‌که‌وێت که له ئه‌نجامی دیدار و دانوستاندنی نێوان رێبه‌رایه‌تیمان و ده‌وڵه‌تدا دێته ئاراوه . ئه‌و شێوازی پاشه‌کشه‌ی که ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له مژاری ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌ماندا نییه. به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویست له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه‌ش له ئه‌نجامی ده‌سته‌به‌رکردنی زه‌مینه‌یه‌کی گرنگی یاساییدا ده‌شێ پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانمان بکه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه . له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداری مایینده‌ی و ته‌ندروستی بۆ رازیکردنی هێزه‌کانی گه‌ریلاکانمان، ناچارییه ." پێویسته ره‌چاوی شێوازی قسه‌کردن بکرێت له روونکردنه‌وه‌که‌ی کەجەکە دا سه‌رنج بۆسه‌ر ئه‌و وشانه‌ی وه‌کو ( تیرۆر ) و ( تیرۆریست ) راکێشراوه که ئه‌ردۆغان له‌جیاتی ناوهێنانی پرسی کورد به‌رده‌وام به‌کاریان دێنێت و کەجەکە ده‌ستنیشانی ده‌کات که ئه‌وانه له خاڵی سه‌میمیه‌ت و جدییه‌تی حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر به قۆناخه‌که گومانێکی گه‌وره و نیشانه‌ی پرسیار دروست ده‌کات .
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||