‌ بەیاننامەی هاوبەشی کۆمەڵی ئیسلامی ویەکگرتووی ئیسلامی      

 

 

بەیاننامەی هاوبەشی هەردوو فراكسیۆنی كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی دەربارەی بۆردومانكردنی بارەگاكانی هەردوو حیزبی دێموكرات لە قەزای كۆیە

 

دەقی بەیاننامەی هابەشی کۆمەڵو یەكگرتوو؛

 

بە داخەوە سەر لە بەیانی رۆژی ٨/٩/٢٠١٨ بارەگاكانی هەردوو حیزبی دێموكراتی ئێران (حدكا) و حیزبی دێموكراتی كوردستان (حدك) لە قەزای كۆیە بۆردومان كران و بەو هۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و چەند كەسەكیش برینداربوون، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و كومەلی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی ئەم هێرشە دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین، هەروەها داواكارین لە هەموو لایەك گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان نەكەنە مەیدانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان، هەروەها داواش لە وڵاتانی درواسێ دەكەین كۆتایی بە هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بهێنن، كە زۆربەی قوربانیەكان هاوڵاتیانی مەدەنین، بۆ ئەو مەبەستەش داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەستن و كێشەكان بە دیالوك و ئاشتیانە چارەسەر بكەن.

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی فراكسیۆنی كومەلی ئیسلامی

لە پەرلەمانی كوردستان

٨/٩/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved