ئه‌و پیاوه‌ی گه‌نجه‌كه لاقه ده‌كات به ١٤ ساڵ حوكم ده‌درێت‌و گه‌نجه لاقه
كراوه‌كه‌ش سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات
فۆتۆ: نه‌ژاد عه‌بدوڵا
له‌ڕێی زیاد له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له‌شاری (بانه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ویستویه‌تی كه زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه
ده‌ست بخات تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ پیاوێك به‌هاوكاریی چه‌ند كه‌سێكی دیكه
ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كوڕێكی گه‌نج، پێشتر وا بڵاوبوه‌وه كه ئه‌و
رووداوه له‌باشوری كوردستان بووه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شاری بانه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی كردووه، رووداوه‌كه له‌كۆتاییه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵدا رویداوه‌و زیاد
له‌كه‌سێك له‌و رووداوه تێوه‌گلاون، خزم‌و كه‌سوكاری كچێك له‌گه‌ڵ كوڕێكدا كه
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وێ به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ناكۆكی كه‌وتۆته
نێوانیان‌و كار به‌وه گه‌یشتووه تۆڵه له‌كوڕه گه‌نجه‌كه بكه‌نه‌وه.
پوخته‌ی چیرۆكی روداوه‌كه‌ی بانه به‌و جۆره‌یه كه له‌نێو به‌شێ له‌خه‌ڵكی
شاره‌كه بڵاوبۆته‌وه، كچێك به‌ناوی (س) له‌نێو شاری بانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی
ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر له‌ڤیدیۆكه‌داو ناوی (ف)یه، له‌نێو ئوتۆمبیل
له‌لایه‌ن خزمێكی كچه‌كه‌وه ده‌بینرێن، خزمی كچه‌كه ده‌چێته سه‌ر رێیان‌و
به‌زۆر (س) له‌نێو ئوتۆمبیله‌كه داده‌به‌زێنێ‌و لای وایه به‌زۆر رفاندوویانه،
هه‌ر له‌وێدا (شێخ س) باوكی كچه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
بانه كه‌وتۆته سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتی شاری سنه‌و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شارۆكه‌ی
پێنجوێن له‌باشووری كوردستان (فه) دانیشتووی گوندی (قۆخی شێخولئیسلام)ه كه
نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر له‌نێو شاری بانه‌وه دووره، ده‌وترێ ژنی هه‌یه‌و
له‌گه‌ڵ كچی ئه‌و پیاوه‌ی له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ر، په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی هه‌بووه.
ئه‌و رۆژه‌ی (س) به‌ئوتۆمبیل ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی شار، هاوڕێیه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ
بووه، به‌ڵام له‌جاده‌ی (سلێمانی) كه یه‌كێكه له‌شه‌قامه‌كانی بانه،
ده‌كه‌ونه به‌رچاوی خزمه‌كانی كچه‌كه‌و رێ‌یان پێده‌گرن، خزمی كچه‌كه به‌زۆر
(س) له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌و به‌باوكی ده‌ڵێن ویستوویانه بیڕفێنن، به‌ڵام
له‌ماڵه‌وه چیرۆكه‌كه به‌جۆرێكی دیكه ده‌شكێته‌وه، كچه‌كه ده‌ڵێ خزمه‌كانی
باوكی ده‌ستدرێژییانه كردووه‌ته‌سه‌ر.
(س) به‌باوكی ده‌ڵێ (سا)ی خزمی وێڕای ئه‌وه‌ی لێیداوه‌و سوكایه‌تیشی
پێكردووه "ده‌ستدرێژیی سێكسیشی كردۆته سه‌رم" له‌وێ باوكی، خزمه‌كه‌ی خۆی
ده‌باته شوێنێكی دوور به‌ناوی چۆمان به‌گ‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه زۆری
لێده‌ده‌ن، (سا)یش كه به‌حسابی خۆی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ (شێخ س) كردووه، لای پۆلیس
شكایه‌ت ده‌كات.
دوای داركارییكردنی (سا) باوكی كچی خۆی ده‌باته لای دكتۆر تا پشكنینی بۆ
بكرێ، له‌وێ راپۆرتی پزیشكی سه‌لماندوویه‌تی(س) هێشتا كچه‌و هیچ ئاسه‌واری
سێكسكردنی پێوه نه‌بووه، دواتر ده‌كه‌ونه بیری ئه‌وه‌ی تۆڵه له(ف)
بكه‌نه‌وه، كاره‌كه‌یان وا رێك ده‌خه‌ن به‌مۆبایلیش وێنه‌ی بگرن.
دواتر (شێخ س) باوكی كچه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕێكی خۆی، كوڕی خاڵی‌و ئامۆزاكانی،
(ف) ده‌به‌ن بۆ گردێك له‌ده‌وروبه‌ری شار (یاڵی مێزه‌ڕۆ) له‌وێ كارێ
ئه‌نجامده‌ده‌ن كه دوای زیاتر له‌هه‌شت مانگ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌باشوری
كوردستان ده‌رده‌كه‌وێ‌و هه‌رزو هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركۆنه‌كردنی بۆ به‌ڕێخرا به‌بێ
ئه‌وه‌ی بزانرێ رووداوه‌كه له‌كوێ‌و بۆچی روویداوه.
بڵاوبونه‌وه‌ی پارچه ڤیدیۆی ئه‌و روداوه زۆر كاریكرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌ڕێی سایتی (Youtube)
وه بینیان، له‌شاری سلێمانیش كه‌مپه‌ینێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌ڕێخرا بۆ
سه‌ركۆنه‌كردنی "ده‌ستدریژییكاران" هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منییه‌كان‌و پۆلیس هه‌رزوو
كه‌وتنه سووسه‌كردنی‌و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌و راپۆرته قسه‌یانكردووه،
ئه‌نجامده‌رانی نێو گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ستگیركراون، هه‌رچه‌نده ویستویانه
له‌ڕێی سوڵحی عه‌شایه‌ری‌و به‌پێدانی (ملیارێك تمه‌ن) بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه‌و
(فه) رێبكه‌ن، به‌ڵام دادگای شاری بانه پرسه‌كه‌ی وه‌كو "تاوانێكی گشتی"
حیسابكردوه‌و لێپێچینه‌وه‌ی خۆی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها وتوویانه، هه‌ر له‌دوای لاقه‌كردنی له‌لایه‌ن ماڵی
باوكی كچه‌كه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی پارچه ڤیدیۆكه، (فه) سێ جار هه‌وڵی
خۆكوشتنی داوه.
پۆلیسی سلێمانی كه بانگه‌وزای له‌خه‌ڵك كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بن تا
ئه‌نجامده‌رانی بدۆزنه‌وه ده‌ڵێ، له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌یان به‌ده‌مه‌وه
چوونێكی باش هه‌بووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه كه
رووداوه كه له‌شارۆكه‌ی (باینجان) له‌خۆرائاوای شاری سلێمانی روویداوه،
به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت، وتی "خه‌ڵكی زانیاری‌یان پێده‌داین
هه‌ر ئه‌وانیش وتیان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانه".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ خراپ به‌كارهێنانی
مۆبایل رایگه‌یاند، تا دێ كێشه‌ی مۆبایل له‌كوردستان زیاتر په‌ره ده‌سێنێ‌و
كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییكردن هاوكارییان ناكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و
گرفتانه.
كۆتایی ساڵی ٢٠١٢ له‌شاری سلێمانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بۆوه كه‌تێیدا
ده‌ركه‌وت له‌ماڵێكدا له‌سێ پیاو ده‌درا، دواتر وا بڵاوكرایه‌وه ئه‌و سێ پیاوه
"به‌نیازی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنێك، چوونه‌ته ماڵه‌كه" كه‌سوكاری ژنه‌كه
قۆڵبه‌ستیان كردن‌و سوكایه‌تییان پێكردن، بۆ ئابڕوو بردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش،
به‌به‌ڤیدیۆ وێنه‌ی سوكایه‌تیپێكردنه‌كه‌یان بڵاوكردنه‌وه -سایتی یوتیوب ئێستا
گرته ڤیدیۆكه‌ی لابردووه- به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی هاوڵاتی هێشتا كه‌یسی
ئه‌و سێ پیاوه له‌دادگایه‌و یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
ئاوێنە |