|
چیرۆكی له‌شفرۆش و له‌شكڕه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
دیارده‌ی له‌شفرۆشی له كوردستاندا بووه به بابه‌تێكی گه‌رم و له‌هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌م ڕاپۆرته‌دا چیرۆكی ئه‌و ژن و پیاوه له‌شفرۆش و له‌شكڕانه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه كاره‌كه‌یان بووه به مایه‌ی ئابڕووچوونیان و له‌سه‌ری گه‌یشتوون به سزای خۆیان.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن
ئه‌وكاته‌ی كه زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی كامه‌ران لێده‌دات كاتژمێر 10-ی شه‌وه و ناشزانێت كێیه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات، كاتێك وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌زانێت كه شه‌مێرانی هاوڕێیه‌تی و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه سێ ئافره‌تی له‌شفرۆشی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵدایه و نازانێت ڕوو له كوێ بكات تا كاری سێكسی بكات له‌گه‌ڵیاندا، كامه‌رانیش نه‌بوونی هیچ كه‌سێك له‌ماڵیاندا به هه‌ل ده‌زانێت و به شه‌مێران ده‌ڵێت كه ئه‌وان بهێنێت بۆ ماڵی خۆیان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شتێكی زۆر باش ڕووی تێكردبێتن به هه‌ردووكیان ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌له‌فۆنكردن بۆ هاوڕێكانیان و ئه‌وانیش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له مه‌سه‌له‌كه، به‌ڵام كاتێك دایكی كامه‌ران كه له ماڵی خزمێكیان ده‌بێت و خۆشی نازانێت بۆچی و چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ناخۆشترین و قێزه‌ونترین دیمه‌ن به چاوه‌كانی ده‌بینێت و ده‌ست به‌جێ ته‌له‌فۆن بۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ده‌كات و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه كامه‌ران و كۆمه‌ڵێك هاوڕێی هاتوونه‌ته ماڵه‌وه و به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه كاری سێكسی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكی عه‌ره‌بدا ده‌كه‌ن.
دیمه‌نێكی قێزه‌ون
كافیه سلێمان، 49 ساڵ، ده‌ڵێت: "نازانم چۆنبوو گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌به‌رچی هاتمه‌وه، به‌ڵام كه ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونه‌م بینی ده‌ست به‌جێ ته‌له‌فۆنم بۆ عه‌لی كرد كه برا گه‌وره‌ی كامه‌رانه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چووبوون بۆ ماڵی خزمێكمان بۆیه ناچاربووم پۆلیسیان لێ ئاگاداربكه‌مه‌وه تا ده‌ستگیر بكرێن.
كامه‌ران واحید، 22 ساڵ، هاوڕێی شه‌مێرانه و ماڵی خۆیانی به باش زانیووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كاندا كاری سێكسی بكه‌ن و هاوڕێكانیشی ده‌عوه‌ت كردووه، ئه‌و وتی: "شه‌مێرانم به ڕێكه‌وت ناسیوه و ته‌نها هاوڕێی سڵاوكردن بووین، به‌ڵام كه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و مه‌سه‌له‌كه‌ی تێگه‌یاندم ڕاسته‌وخۆ ماڵی خۆمانم به‌مێشكدا هات و ڕه‌زامه‌ندی خۆمم ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ئه‌وان بهێنێت بۆ ماڵمان و له‌وێ كاری سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، من له‌كوێ بزانم كه دایكم ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاوامان به‌سه‌ردێت".
به‌وته‌ی خۆی "ته‌نها دووجار كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردووه و نه‌یتوانیوه دووباره‌ی بكاته‌وه".
چونكه هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكیاندا دووجار سێكسم كرد، ده‌ستم كرد به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب و دوای كه‌مێك پۆلیس داباری به‌سه‌رماندا و هه‌موومانیان ده‌ستگیر كرد".
جلی نیمچه ڕووت
فه‌رزاد حه‌بیب، 25 ساڵ، یه‌كێكبوو له هاوڕێكانی كامه‌ران و پێشتر به‌كاری نانه‌واییه‌وه سه‌رقاڵ بووه، ئه‌و وتی: "كاروان به ته‌له‌فۆن ئاگاداریكردمه‌وه كه له ڕێی چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریه‌وه سێ ئافره‌تی به‌ڕگه‌ز عه‌ره‌بیان به مه‌به‌ستی كاری سێكسی هێناوه‌ته‌وه ماڵه‌وه".
به وته‌ی خۆی "ته‌نها كه‌مێك مه‌شروبی خواردووه‌ته‌وه و فریانه‌كه‌وتووه كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كاندا بكات".
ئه‌و ده‌ڵێت: "كاتێك چووم بۆ ئه‌وێ سێ ئافره‌تم بینی كه جلی نیمچه ڕووتیان له‌به‌ركردبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ده‌ستیان كردبوو به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، چه‌ند خوله‌كێك به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا تێ نه‌په‌ڕیبوو ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشته سه‌رمان و هه‌موومانی ده‌ست گیركرد".
خواردنه‌وه و سێكس كردن
ئاریان حسێن، 20 ساڵ، شاگردی چێشتخانه‌یه‌ك بوو له‌سه‌رچنار و یه‌كێكیش بوو له‌وكه‌سانه‌ی كه له‌و كاره‌دا به‌شداربووه، ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم به‌ناوی شه‌مێران چووین بۆ ماڵی كامه‌ران و له‌وێ ده‌ستمان كرد به مه‌شروب خواردنه‌وه و كاری سێكسیشم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئافره‌ته‌كاندا كرد، پاش كه‌مێك ویستم دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام فریانه‌كه‌وتم و پۆلیس هه‌موومانی ده‌ستگیركرد".
ته‌نها مه‌شروبی خواردۆته‌وه
كاروان نه‌جمه‌دین، 23 ساڵ، گشت هاوڕێكانی تۆمه‌تبارده‌كرد به‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌نها بۆ مه‌شروب خواردنه‌وه بانگیان كردووه و باسی ئافره‌تیان لانه‌كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "من ته‌نها بۆ مه‌شروب خواردنه‌وه چووبووم بۆئه‌وێ و نه‌شمزانیوه كه ئه‌وان ئافره‌تی له‌شفرۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بمزانیایه ئافره‌تی لێیه ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌چووم بۆئه‌وێ".
به‌وته‌ی خۆی "ته‌نها كه‌مێك مه‌شروبی خواردوه‌ته‌وه و هیچ جۆره كارێكی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كاندا نه‌كردووه".
سه‌ری ماره‌كه
شه‌مێران عه‌لی، 24 ساڵ، كاری كه‌باب چێتی بوو له یه‌كێك له شارۆچكه‌كاندا و هاوڕێكانی به‌سه‌رچاوه‌ی گشت نه‌هامه‌تییه‌كان دایده‌نێن، چونكه هه‌روه‌ك خۆیان وتیان: "سه‌ری ماره‌كه ئه‌وه"، چونكه ئه‌و ئافره‌ته‌كانی دۆزیووه‌ته‌وه و به ته‌له‌فۆن كامه‌رانی ئاگاداركردۆته‌وه، كامه‌رانیش ئێمه‌ی ئاگاداركرده‌وه.
شه‌مێران ده‌ڵێت: "ئه‌وان ئه‌گه‌ر خۆیان حه‌زیان له‌وكاره نه‌بووایه، ده‌یانتوانی نه‌یه‌ن بۆ ماڵی كامه‌ران".
به‌زۆر دایانبه‌زاندم
ڕێبوار ڕه‌زا، 24 ساڵ، شۆفێری تاكسییه و به سووتفه كه‌وتۆته داوه‌كه‌ی شه‌مێرانه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت: "پێشتر شه‌مێرانم نه‌دیوه و نه‌شم ناسیوه، به‌ڵام شه‌وێكیان شه‌مێران ده‌ستی لێڕاگرتم و منیش وه‌ستام، كه سواربوو له‌گه‌ڵمدا بردمی بۆ سه‌رچنار و له‌وێ مه‌شروبی كڕی و له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كدا كه‌مێك ڕایگرتم، كه هاته ده‌ره‌وه له چێشتخانه‌كه سێ ئافره‌تی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ خۆی هێناو پێی وتم كه بڕۆم بۆ ماڵی كامه‌ران".
ڕێبوار گومان له شه‌مێران و ئافره‌ته‌كان ده‌كات و كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆری لادروستده‌بێت، "له شه‌مێرانم پرسی ئه‌و ئافره‌تانه چی تۆن وا به‌مشه‌وه له‌گه‌ڵت دێنه‌ده‌ره‌وه؟". له‌وه‌ڵامدا شه‌مێران هه‌موو شتێكی بۆ باس ده‌كات و پێی ده‌ڵێت كه ئه‌م ئافره‌تانه‌ی به سووتفه ناسیوه و زانیویه‌تی كه له‌شفرۆشن و له‌و چێشتخانه‌یه كارده‌كه‌ن، بۆیه ئێستاش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانبات بۆ ماڵی كاروان تا له‌وێ به پاره كاری سێكسیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ڕێبوار وتیشی: "كه گه‌یشتینه ماڵه‌كه به‌زۆر منی دابه‌زاند و پێی وتم: "وه‌ره له‌بری كرێكه‌ت كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌دا بكه".
ڕێبوار ده‌ڵێت: "كاری سێكسیم له‌گه‌ڵ دوانیاندا كرد و كه‌مێك مه‌شروبم خوارده‌وه، ویستم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تریشیاندا سێكس بكه‌م و بڕۆم، به‌ڵام پۆلیس هه‌موومانی ده‌ستگیركرد".
به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی ئه‌وكاره ده‌كات
نور عه‌لی، 25 ساڵ، یه‌كێكه له‌و له‌شفرۆشانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كاری سێكسی كردووه، ئه‌و خه‌ڵكی شارێكی باشووری عیراقه و نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو ده‌بێت هاتۆته شاری سلێمانیه‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك شاگردی چێشتخانه‌یه‌ك له سه‌رچنار كاری كردووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن چێشتخانه‌كه پێی بزانێت ده‌ستی كردووه به كاری له‌شفرۆشی، ئه‌و ده‌ڵێت: "من به ئاره‌زووی خۆم چووم له‌گه‌ڵ شه‌مێراندا و هیچ كه‌سێك زۆری لێنه‌كردووم تا ئه‌وكاره بكه‌م، ماوه‌یه‌كی زۆریشبوو ده‌ستم به‌وكاره كردبوو، به‌ڵام نه‌مده‌هێشت خاوه‌ن چێشتخانه‌كه پێم بزانێت، چونكه ئه‌گه‌ر پێی بزانیایه ده‌ری ده‌كردم، دوو هاوڕێكه‌ی تریشم هه‌مان كاری منیان ده‌كرد و تا ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌دزی یه‌كه‌وه ئه‌و كاره‌مان ده‌كرد، چونكه خۆمان گومانمان له‌خۆمان هه‌بوو". تێبینی:-
*دوو هاوڕێكه‌ی تری ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێك بده‌ن له‌مباره‌یه‌وه، چونكه به‌وته‌ی خۆیان وازیان له‌و كاره هێناوه.
*گشت ناوه‌كان خوازراون و هیچیان ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نین.
ئاسۆ : ڕێكان غه‌فوور
|