لەگەڵ  لە هەر زەنگێ دەنگێ!

ئەڵقەی یەکەم

مەهدی خالید خەمبار !

 لەهاوشانی ئەم خێرایی و کێبڕکێەیەی تەکەنەلۆژیا و داهێنانی نوێەدا ، ڕوداوەکانیش ئاوا زوو ڕودەدەن و بیری

 مرۆڤیاش سەرقاڵی خۆیان دەکەن ، لەبەرامبەردا ئێمەش هەر یەکەو بەجۆرێک هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین . من لێرە

بەدواوە دەمەوێت هەر جارەی لێدانی! چەند زەنگێک شرۆڤە دەکەم ، بەو ئومێدەی سودێک بە خوێنەرانی ئازیز بگەێنم!

یەکەم : سەردانیکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەرکوک

 بە سەردانیکردنی هەردو بارزانی ( سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان ) لە یەک ئان و ساتی دیاریکراو و

بە دوو ئاراستەی جیاواز و بەرەو دوو شوێنی هەستیار ئەوە دەهێنێت هەڵوێستەیەکی سەرپێیان لە سەر بکرێت ، چونکە

مێژوە تاڵەکان زۆرینەمانی دوچاری پەتای ڕاڕایی و گومان کردوە!

 جێگای دەستخۆشی و دڵخۆشیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لەم کات

چارەنوسسازەدا سەردانی شاری کەرکوک بکات و خەڵکەکەی بەسەربکاتەوە و پشتیوانی خۆی ڕاشکاوانە بە پێکهاتەکانی

 شارەکە بگەێنێت ، بەڵم پرسیار ئەوەیە بۆ دەبێت ئەم سەردانە ڕێکەوت بیخاتە هەمان ئەو ڕۆژەوە کە یەکەم

 کەسایەتی بەرپرسی شارەکە دکتۆر نەجمەدین کەریم یاوەری ئەو شاندەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو کە

 بەرەو ووڵتی تورکیا بەڕێدەکەوتن؟؟!

ئاخۆ لە هەمو گۆشە و ڕویەکەوە گونجاو و تەندروستتر نەدەبو کە ئەو سەردانە مێژوییەیان بخستایەتە کاتێکەوە کە کە

 ئەو بەرپرسە حکومیە باڵیەی کەرکوک حضوری هەبوایە چونکە بە حوکمی کارەکەی و شارەزایی زیاتر و ئاگاداربونی

 بەردەوامی لەکەشوهەوای  سیاسی و ئەمنیەی شارەکە کەزۆرینەی دەنگی پێکهاتەکانی شارەکەی بەدەستهێنابوو تا

 سەردانەکە باشتر ئامانجەکانی بپێکایە!

دووەم : پرسی ڕیفراندۆم لە شاری کەرکوک!

 بەڕای من وەک چۆن نابێت جارێکیتر باس لە دوبارە تەعریب کردنەوەی کوردستان بکرێتەوە ، پێویستە بە هەمان

 نەفەسەوە جارێکیتر چەڵەمەشکێنە و گرەو لە سەر کوردستانیبونی کەرکوک ناوچە داگیرکراوەکان نەکرێتەوە چونکە

 ئەمە لە مێژوی دوێنێ و ئەمڕۆشدا نکۆڵی لێنەکراوە . جا باشتر بو بەڕێزیان جارێکیتر کەرکوک نەخاتەوە ناو سەبەتەی

 گومانی لە کوردستانیبونەوە کەرکوکیەکان ئومێد دەکەن کە بڕیاری دەستنیشانکردنی کاکە حەمەی حاجی مەحمودی

 وەک سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەی کەرکوک و دەوروبەری پەلەی تێدا نەکردبێت و بەڵکو ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ

 تێکەڵوکردنی ئەو دوو هێزەی پێشمەرگە ، ئومێد دەکەن ئەم هەنگاوە لەو بەرەیەی موسڵ تەلەعفەریش بخرێتە بواری

 جێبەجێکردنەوە و کەسایەتیەکی لیەنێکی سیاسی وەک سەرپەرشتیاری ئەوبەرەیەش دەستنیشان بکات ؟؟ ئەم بڕیارە

 ساڵەکانی حەفتاکانم بیر دەخاتەوە کە شۆڕشی ئەوکاتی بارزانی وەک ئەوەی کەسێک لە هەموناوچەی کەرکوک و

 دەوروبەریدا نەبێت کە ( هێزی ڕزگاری ) ئەو کاتەی ڕادەست بکات ، بۆیە کەسێکی دەڤەری بادینانی بە ناوی رەئیس

 عەبدوڵ وە هێنابو تا ئەو ئەرکەی پێبسپێردرێت ئەگەر بەڕێزیان کاکێکی بۆ ئەو بەرەیەش دەستنیشانکردبێت ، ئەوا ئیتر

 کەس ناڵێت ( بانێکە و دوو هەوا ) . هیوادارم هیچ نەبێت ئەم هەر جوانکاری و ڕێکخستنەوەیەک کە بتانەوێ ئەنجامی

بدەن ، دەبێت لە هەمو جێگەکاندا بێجیاوازی ئەنجام بدرێت ، دەستکاریەکی گشتگیرە کە دەتوانێت لەم شەڕە

 چارەنوسسازەدا هێز و توانا و بیرکردنەوەمان بکاتە یەک و سەنگەرەکانمان لە دوو ئیدارەیی و دوو سەربازگەیی ڕزگار

 بکات و بیکاتە یەک کە بەداخەوە ئەوەی تا ئێستا لە سەر ئەرزی واقیع بونیان نەیەک هێزیە و نە یەک بڕیاریشە

سێهەم : بەرەی تورکمانی و لێدانی بەپەلەی دڵیان!

 لە زاری ئەم بەرەیەوە هاتوە کە گوایە سەردانیکردنی مەسعود بارزانی بۆ کەرکوک تورکمانەکانی ئەم شارەی دوچاری

 دڵەکوتکێ و سەرئێشەکردوە بەقسەکانی نیگەرانن ! جارێ ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە کە لەم بەرەیە بپرسین ئەرێ

 ئێوە بە کام ماف و لەسەر کام بنەما دەتوانن بەردەوام ئەم شەرعیەتە ڕەهایە بەخۆتان بدەن تا بە نێوی هەمو

 تورکمانەکانی کەرکوکەوە بپەیڤن ؟؟ ئەرێ ئەو ساتە ترسناکەتان وا بە ئاسانی بیر چوەوە کە لە ترسی پەلماری داعش

 و گروپە توندڕەوەکان قەیسەریتان لێ بوبو بە کونە مشک و لێدانی دڵتان هەمو پێوەرێکی پەلەییان شکاندبو ، ئەرێ

 ئێوە نەبون لە چاوەڕوانی ئەوەدابون کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگاتە کەرکوک تا خۆتان لە پەنا و سێبەریاندا

 بشارنەوە ! خۆ ئەوەشتان باشدەزانی کە ئەگەر ئەو ڕۆڵە بەجەرگانە فریای شارەکە نەکەوتبانایە ، ئەوا دەبو هەم

 ئێوەش هەمیش ئێمە ببونایەتە پارویەک لە دەمی داعشدا ، گرتنی شاری موسڵیش نمونەیەکی زیندوە کە داعشەکان

 تەنانەت دەستیان لە گرتن و بێسەروشوێنکردنی دپلۆماتکارە تورکەکانیش نەبوارد کە ئێوە هەمو خەونەکانتان لە سەری

 هەڵچنیوە کە چیئەوان تا ئێستا فریای خۆیان نەکەوتون، جا چ جای ئێوە !بۆیە هەقوایە هەمو پێکهاتەکانی شارەکە و

 ناوچە ئازادکراوەکانیتر نانێ بخۆین و دوو بکەنە خێر بۆ سەلمەتی ئەم ڕۆڵە کوردانەی کە سەڵماندیان ئەوان پارێزەری

 ڕاستەقینەی سەر و ماڵ و ژیان و کەرامەت و ئازادین نەک ئەو هێزە فشۆڵەی هەڵت و بەرگەی داعشی نەگرت!

چوارەم : کورد و حکومەتی عیراقی دوای ٢٠٠٣!

 ماوەی دە ساڵە کورد خزمەتی داری بێبەری شیعە و عێراق دەکات ! دە ساڵیشە شیعەی دەسڕۆیشتوەکان و حکومەتی

 ناوەند دەستی دەستی بە کورد و چارەنوسیەوە دەکەن . تا بەم دواییانە پەنایان بردە بەر نانبڕین و برسیکردنی

 خەڵکی کوردستان . دوای گرتنی موسڵ لە لیەن داعش و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق و هەرێمەکەدا هاتە

 ئاراوە لە عێراق ، پاش گرتنەوەی ناچە بەزۆر بە عەرەب کراوەکانی کوردستان لە لیەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و

 قوربانیدانی زۆر ، ئێستا ڕۆژانە سەرکردە و پەڕلەمانتارە عێراقیە شیعەکانی سەر بە مالیکی ، کەم و زۆر هەڕەشەی

 گەرم لە کورد دەکەن و زۆر بێ ئەدەبیانە باس لە تەعریبکردنەوەی کوردستان دەکەنەوە، حەنان فەتلوی کە پێدەچێت

 ئەمەیان زیاتر شین و شەپۆڕ بۆ لەدەستدانی ئەو شوێن و جێگایانە بکات کە لە گەڵوی تەعریب پاک کرسونەتەوە ،

 ڕۆژانە هێرشی ناڕەوا دەکات و خەون بە تەعریبکردنەوەی کەرکوک و خانەقین و جەلەول و سەعدیە و تازە و مەخمور و

 شەنگال و تەلەعفەرەرەوە دەبینێت ! دەبێت ئەم پرسە چیتر ڕێگە پێدراو نەبێت هەر عەرەبێک یان خەڵکێکیتر باسی

 لێبکاتەوە و لەدوای  ئەم قۆناخە مێژوییەوە کورد دەبێت لە گەڵ ناوەند و دەوروبەردا گفتوگۆ بکات!

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved