| ||
|
||
په‌روه‌رده‌ی مه‌ریوان (٤٠) کچه خوێندکار به‌هۆی نه‌دانی پاره‌وه له‌خوێندن دوور ده‌خاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانى شارى مه‌ریوان ژماره‌یه‌ک قوتابیى کچى به‌هۆى نه‌دانى پاره به قوتابخانه‌که‌یان، له خوێندن دوورخسته‌وه . ئاشکرابوو که له خوێندنگای فاتمه زه‌هرای شاری مه‌ریوان به‌هۆی نه‌دانی ئه‌و (١٠٠) هه‌زار تمه‌نه‌ی له‌لایه‌ن لێپرسراوی خوێندنگاکه‌وه له خوێندکاران داواکراوه، (٤٠) کچه خوێندکار له خوێندن دوورخراونه‌ته‌وه . له‌و باره‌یه‌وه ( کوردستان میدیا ) بڵاوی کردۆته‌وه که ئه‌و خوێندکارانه به‌هۆی ده‌سکورتى و هه‌ژارییه‌وه نه‌یانتوانیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بکه‌ن . هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو که قوتابخانه‌ى فاتمه‌ى زه‌هرا تایبه‌ت به‌و که‌سانه‌یه که له ئاواییه‌کانى چۆڕ، نه‌نه و ئاواییه‌کانى سه‌ر به به‌خشى "خاو میراوا" و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى شارى مه‌ریوانه‌وه به مه‌به‌ستى خوێندن و فێربوونى زانست رووده‌که‌نه ئه‌و شوێنه و ساڵانه بۆ ماوه‌ى (٩) مانگ له‌وه‌ى راده‌گیرێن. به‌ڵام لێپرسراوانى ئه‌و ناوه‌ندانه له‌برى هاوکارى کردنیان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر خوێندکاران و داواى پاره‌یان لێ ده‌که‌ن . پێشتریش خوێندنگاکانی ( شێخ شه‌ڵتوت، ئه‌لزه‌هرا، مائێده ) له شارى سنه و هه‌روه‌ها خوێندنگای ( ده‌روێشان ) له ناوچه‌ى ژاوه‌رۆى سنه داواى (١٥٠ ــ ٣٠٠) هه‌زار تمه‌نیان له هه‌ر خوێندکارێک کردبوو.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||