| ||
|
||
نه‌ورۆز له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قه‌ده‌غه کرا
پیرۆزبایی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌فه‌رمی قه‌ده‌غه یه. راگه‌یه‌ندرا که له‌شاری ( مه‌ریوان ) و ده‌وروبه‌ری هێزه ئه‌منیه‌کانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی رژێم و هێزی ئه‌منی له‌شاره‌که‌دا ئاماده کراون تا به‌هه‌ر شێوازێک رێگری له‌پیرۆز کردنی نه‌ورۆز بگرن . رژێمی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌وڵده‌دات که له شار و ناوچه و گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاسته‌نگی له‌به‌رامبه‌ر پیرۆزبایی کردنی نه‌ورۆز دروست بکات. ماوه‌یه‌کی پێش راگه‌یه‌ندرابو که هێزه ئه‌مینه‌کانی رژێم له‌بۆکان هونه‌رمه‌ندانیان هۆشیار کردبوویه‌وه که نابێت له پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا به‌شداری بکه‌ن . به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست که‌وتووه"فورات نیوز"، هێزه‌کانی رژێم ئه‌م جاره‌یان له شاری ( مه‌ریوان ) هاوڵاتیان هۆشیار ده‌که‌نه‌وه که نابێت به‌هیچ شێوازێک له مه‌راسیمی پیرۆزبایی نه‌رۆزدا به‌شداری بکه‌ن و ئه‌و یاد نابێت بکرێته‌وه . به‌گوێره‌ی زانیارییه به‌ده‌ستخراوه‌کان له‌شاری ( مه‌ریوان ) هێزه‌کانی رژێم داوایان له جل دووره‌کانی ( خه‌یاتی ) شاره‌که کردووه تا جل وبه‌رگی کوردیان بۆ بدورن تا له رۆژی نه‌ورۆزدا به‌جل و به‌رگی کوردی له‌مه‌راسیمی نه‌ورۆز به‌شداری بکه‌ن . سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان رایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌منی به‌پۆشینی جل و به‌رگی کوردی ده‌یانه‌وێت له پیرۆزبایی نه‌ورۆزی گه‌لدا به‌شداری بکه‌ن و به‌و ره‌نگه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شداری جێژنی نه‌ورۆزیان کردووه ده‌ستنشانیان بکه‌ن و پاشان باگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان بکه‌ن . راگه‌یه‌ندرا که له‌هه‌ندێک دێهاته‌کانی شاری ( پیرانشار ) هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز قه‌ده‌غه کراوه . شایانی باسه که له‌مانگی چله‌دا کاربه‌ده‌ستانی رژێم له شاری ( بۆکان ) هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژانی کوردیان راگه‌یاندووه که به‌هیچ شێوازێک نابێت جێژنی نه‌ورۆز پیرۆز بکرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشداریان به خه‌ڵک داوه. ساڵی رابردوو له چه‌ند گوندی بۆکان پیرۆزبایی نه‌ورۆز قه‌ده‌غه کرابوو .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||