|
مۆنۆمێنتەکەی دوکتور قاسملوو کەوتۆتە بەر هێرشی کەسانی نەناسراو
2010 .08 .25
مۆنۆمێنتەکەی دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، کە لە مانگی ژانویەی ئەمساڵ دا لە شاری وییەنی پێتەختی ئوتریش پەردەی لە سەر لادرا، کەوتۆتە بەر هێرشی کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە.
هەریەک لە ئارەزوو و عەتا نەسیری لە کۆمیتەی دامەزرێنەری مۆنۆمێنتەکە لە ئاگاداریەک دا وێڕای گەیاندنی ئەم هەواڵە راشیگەیاند کە مۆنۆمێنتەکە کەوتۆتە ناو لیستی پەیکەرە ناسراوەکانی شاری ویەنەوە و لەوە بەدوا شارەداریی ئەو شارە بەرپرسایەتی پاراستنی بە ئەستۆ گرتووە. هەروەک راشیدەگەیەنێ کە "دڵره‌شانی مێژوو که نه‌یانتوانی پێش به دانانی مۆنۆمێنته‌که بگرن، ئیستا له رێی سیخوڕ و به‌کرێگیراوه‌کانیان له هه‌وڵ تێکدانی دان. له‌م رۆژانه‌دا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو مۆنۆمێنتکه به ره‌نگ شێوێندراوه و سیماکه‌ی تێکدراوه. ئێمه دوای ئه‌م رووداوه سکاڵامان ئاراسته‌ی پۆلیسی شاری ڤییه‌ن کردووه و رۆژنامه‌کانمان له‌م کاره‌ی دوژمه‌نانی گه‌لی کورد ئاگادار کردۆته‌وه.پۆلیس به‌ڵێنی داوه که دوای بکه‌وێ و له چۆنیه‌تی کرده‌وه‌که بکۆلێته‌وه."
لە روونکردنەوەکەدا عەتا نەسیری هاوکات گلەیی لە هەر دوو کاناڵی تلویزیۆنیی تیشک و کوردکاناڵیش دەکا کە بە شێوەی پێویست هەواڵی پەردەلادان لە سەر مۆنۆمێنتەکەیان بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان نەگواستەوە.
ئاگاداری یه‌ک له کومیته‌ی مۆنۆمینتی شه‌هیدانی ڤییه‌ن
هاونیشتمانانی خوشه‌ویست
ئه‌ویندارانی دوکتور قاسملووی شه‌هید
دوای چوارسا ڵ زه‌حمه‌ت وماندوو بوون، دوای چوار ساڵ هاتووچۆ وباس و وتووێژ له گه‌ڵ سیسته‌می برۆکراسی وڵاتی ئوتریش دا، سه‌ره‌نجام توانیمان مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی 22 ی پووشپه‌ر، له شوێنی کاره‌ساته‌که دابنێین ومۆریکی دیکه‌ی تاوانباری له نێو چاوانی سه‌رانی رژیمی ئیسلامی ئیران بده‌ین وتا بڵۆیه‌ک له ئاشتی خوازی گه‌لی کورد و قین له دڵی دوژمنه‌کانی ، بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو به جێ بێڵین .
به فرسه‌تی ده‌زانین سڵاو ورێزی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مو تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی گه‌لی کورد له هه‌ر چووار پارچه‌ی کوردستان بکه‌ین که به‌شداری ئه‌و ری وره‌سمه پر شکۆیه بوون .
هه‌ر له‌و کاته‌شدا گله‌یی و گازه‌نده‌ی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌ر دوو کانالی تیشک تی ڤی و کورد کانال ده‌که‌ین که به شێوه‌ی پێویست به ئه‌رکه‌کانیان هه‌لنه‌ستان و له راگه‌یانده‌نه‌کانیان دا بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان به مۆنۆمێنته‌که نه‌دا و نه‌یان توانی یان نه‌یان ویست که‌لکی پێویست له‌م کاره وه‌رگرن و زیاتر جه‌نایه‌ته‌کانی رژیمی ئیسلامی ئیران سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد به دنیا بناسێنن .
بیگومان ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنه بۆ گه‌لی کورد و له مێژوودا تۆمار ده‌کرێ .دوای دانانی مۆنۆمێنته‌که خه‌ڵکی زۆر سه‌ردانیان کردووه و وێنه‌و فیلمیان لێ هه‌ڵگرتوو که ئه‌وه نیشانی گرینگی مۆنۆمێنته‌که‌یه له لایه‌ن خه‌ڵکی بێگانه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رژیمی ئیسلامی ئیران وبه‌کرێگیراوه‌کانیان هه‌وڵی زۆریان دا که ئه‌م کاره سه‌ر نه‌گرێ، به‌ڵام به ماندوو بوونی بێ‌وچان توانیمان به سه‌ر پیلانه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئیران‌دا سه‌ر که‌وین. دڵره‌شانی مێژوو که نه‌یانتوانی پێش به دانانی مۆنۆمێنته‌که بگرن، ئیستا له رێی سیخوڕ و به‌کرێگیراوه‌کانیان له هه‌وڵ تێکدانی دان. له‌م رۆژانه‌دا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو مۆنۆمێنتکه به ره‌نگ شێوێندراوه و سیماکه‌ی تێکدراوه. ئێمه دوای ئه‌م رووداوه سکاڵامان ئاراسته‌ی پۆلیسی شاری ڤییه‌ن کردووه و رۆژنامه‌کانمان له‌م کاره‌ی دوژمه‌نانی گه‌لی کورد ئاگادار کردۆته‌وه.پۆلیس به‌ڵێنی داوه که دوای بکه‌وێ و له چۆنیه‌تی کرده‌وه‌که بکۆلێته‌وه.
هه‌ر له‌م کاته‌دا به پێویستی ده‌زانین هاونیشتمانانمان ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر رژیمی ئیسلامی ئیران هه‌وڵی شێواندن و له نێو چوونی مۆنۆمێنته‌که ده‌دا، هه‌ر له‌و کاته‌شدا له لایه‌ن شاره‌وانی شاری ڤییه‌ن ( به‌شی کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگ ) به نامه‌ی ره‌سمی ئاگادار کراینه‌وه که مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ڤییه‌ن، وه‌ک هه‌موو ئاساره‌کانی ئه‌م وڵاته، چۆته ناو لیستی په‌یکه‌ره‌کانی وه‌ک چه‌گوارا و ....... و له‌مه‌وبه‌دوا شاره‌وانی ڤییه‌ن ئه‌رکی پاراستن و پێراگیشتنی له ئه‌ستۆ گرتوه که ئه‌وه جێگه‌ی رێز و پێزانینه و هه‌ر له‌و کاته‌شدا بایه‌خ دان به مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ڤییه‌ن .
ئیمه که به زه‌حمه‌تی چوار ساڵ توانیمان ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانیه به جێ بگه‌ینین، له تێکۆشانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ده‌سکه‌وتی زیاتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌مان وه‌ده‌ست بێنین.
کومیته‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ڤییه‌ن
ئاره‌زوو و عه‌تا نه‌سیری
ئوتریش – ڤییه‌ن 25.08.2010
رۆژهەڵات تایمز
|