|
| ||
|
|
||
|
کوڕو داکێکی ڕۆژهەلاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا
ناوەندی هەواڵ :رۆژی شهممه بەرواری٢٤/١٢/٢٠١١ پۆلیسی یونان تەرمی ژن و منداڵێکی کوردی خۆرههڵاتی كوردستانی لە دارستانەکانی ئەو وڵاتەدا دۆزییهوه. بەگوێرەی ووتەی پۆلیسی یۆنان :ژنەکە تەمەنی ژنەکە ٤٥ ساڵ و کوڕەکەشی ١٢ ساڵ بووە، بههۆی برسیەتی و سەرما لەناو دارستانەکانی نزیک سنووری تورکیادا گیانیان لە دەستداوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، ئەو خێزانه ماوەیەکی زۆر لە تورکیا بوون و لە دوای ناساندنی خۆیان بە ڕێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوەڕێی ناردنیان بۆ وڵاتێکی دیکە بوون، بەڵام یاساکانی تورکیا لەبارهی پەنابەرانی ئێرانییەوە، رێگهی بە چوونیان نهداوه، بەم هۆیە ئەو خێزانه بڕیاریانداوە بە ڕێگەی قاچاخدا خۆیان بگەیهننە یونان و دواتر بەرەو وڵاتێکی دیکە بڕۆن،بەڵام بەهۆی برسیەتی وسەرماوە نەیان توانیوە بگەنە شوێنی مەبەست بۆیە گیانیان لەدستداوە.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||