|
| ||
|
|
||
|
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌و گۆڕه‌ی بۆ ئێمه‌یان هه‌ڵکه‌ند، خۆیان تێیده‌که‌ون
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان، سه‌باره‌ت به‌و پێواژۆیه‌ی که‌وا قه‌ڵه‌مبازی 1ی حوزه‌یرانی تێدا ده‌ستپێکرد و ئه‌و ئاسته‌ی پێواژۆیه‌که پێیگه‌یشتووه، هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی کرد و ره‌خنه‌ی توندی له‌و رۆشنبیر و گۆشه‌نووسانه‌ش گرت که راستینه‌ی گه‌لی کورد نابینن. سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان له‌درێژه‌ی لێدوانه‌کانی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات ئانه‌فه، باس له‌وه ده‌کات که له دووه‌مین مانگی ده‌ستپێکردنی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌دا؛ شه‌ڕی پاراستنی ره‌وا و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌ل گه‌یشتۆته ئاستێکی گرنگ. ئاکه‌په ده‌یخواست هێزی موخاته‌ب له‌ناوببات، به‌ڵام کاتێک ئه‌و حیساباته‌ی سه‌رینه‌گرت، ئیدی رووی راسته‌قینه‌یشی ئاشکرا بوو. قه‌ره‌یلان لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی تورک به‌شیر ئاتاڵای وه‌کو نموونه‌یه‌کی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئاکه‌په نیشان دا و گووتی:" قسه‌کانی ئه‌تاڵای وه‌کوئێوه هه‌رچییه‌ک ده‌که‌ن بیکه‌ن، ئه‌مانۆس پاکبکه‌نه‌وه هه‌روا قسه‌یه‌کی ئاسایی نییه. قسه‌یه‌کی وه‌ها تهنانه‌ت له‌سه‌ر ساڵی 1994یشدا که‌س نه‌یگووتووه. به‌ڵام حکومه‌تی ئاکه‌په، هێشتا ئه‌تاڵای کۆردیناتۆری گوایه کرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌و قسه‌یه ده‌کات. ئێمه خوازیاری ئه‌وه بووین پرسه‌که به شێوازی سیاسی و ئاشتی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، که‌چی ئه‌وانیش گۆڕی ئێمه‌یان هه‌ڵده‌که‌نی. به‌ڵام ئێستا ئه‌و گۆڕه‌ی ئه‌وان هه‌ڵیان که‌ند، ئه‌وا خۆیان تێیده‌که‌ون." موراد قه‌ره‌یلان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر دژواربوونی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ له‌دوای قسه‌کانی ئه‌تاڵای و گووتی:" پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر به‌دارستانه‌کانی ئه‌مانۆس نه‌که‌وێت، ئه‌رته‌شی تورک راسته‌وراست تۆپی هاوه‌نی نه‌ده‌هاویشته هه‌رێمه‌که و هه‌لیکۆپته‌ری کۆپراش بۆردومانی هه‌رێمه‌که‌ی نه‌ده‌کرد. دوای ئه‌و قسه هه‌ره‌شه‌کارییه‌ی به‌شیر ئه‌تاڵای، دارستانه‌کانی ئه‌مانۆسیش ده‌سووتێنرێن. هه‌روه‌ها دوای ئه‌و ئاخافتنه‌ی ئه‌تالای له‌کوردستانیش سووتاندنی دارستانه‌کان زیاتر بووه. کوشتنی بکه‌ری نادیار ئه‌نجام ده‌درێن. له‌م دواییه‌شدا له باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی دێرسیم بۆمبێکیان دانابوو. وادیاریشه که به‌شیر ئه‌تاڵای هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌م قسانه ناکات، ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌تی ئاکه‌په دیسان هاوشێوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان په‌ره به شێوازه‌کانی توندوتیژی ده‌ده‌ن". موراد قه‌ره‌یلان باسی ئه‌وه ده‌کات رێبه‌رایه‌تییه‌کی جددی و ته‌ڤگه‌رێکی مه‌زنی گه‌ل هه‌یه، ناکرێ هه‌روا به‌ئاسانی به تاکتیک به‌خه‌ڵه‌تێنرێن و په‌رشوبڵاوه‌ی پێبکه‌ن. قه‌ره‌یلان هۆشداری ئه‌وه‌ی دا به حکومه‌تی ئاکه‌په که نه‌که‌وێته ناو هه‌ڵهی مه‌زنه‌وه. قه‌ره‌یلان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی تورک زێده‌بوونی چالاکییه‌کان به هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه گرێده‌دات، هه‌ڵوێستێکی توندی نیشان دا و وه‌های گووت:" له خانته‌په چالاکییه‌ک ئه‌نجام درا. ئێستا ده‌ڵێن فرۆکه‌ی هه‌رۆن چاودێری گه‌ریلاکان و چالاکییه‌که‌ی کوردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س سه‌یری ئه‌وانیان کردووه، بۆچی ته‌دبیریان وه‌رنگرتووه. ئه‌مه له‌کاتێکدا ته‌دبیریان وه‌رگرتووه، پێشتر هێزه‌کانی ئه‌وان ئاگاداریش کرابوونه‌وه و ده‌یانزانی که ئه‌و چالاکییه ئه‌نجامده‌درێت. به‌ڵام لێره‌دا وه‌کو خۆیان له راگه‌یاندنه‌کاندا باسی ده‌که‌ن، هه‌ر ته‌نیا شه‌ش سه‌رباز نه‌کوژران، به‌ڵکو 37 سه‌رباز کوژران. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له پایگایه‌که هه‌ڵاتن خۆیان رزگار کرد. ئه‌وانه‌ش که نه‌یانتوانی رزگار ببن، گشتیان تێدا چوون. سه‌رجه‌م به‌هانا هاتن و فریاکه‌وتنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک تێکشکێنران و بێ کاریگه‌ر بوون. رووداوه‌که وه‌هابوو. ئه‌وانه‌ی ناخوازن راستییه‌کان ببینن، ئه‌و هاوسه‌نگی و ئاسته‌ی که‌وا گه‌ریلا ئافراندوویه‌تی و پێیگه‌یشتووه نابینن و ئێستا هاوار و فیغانیانه و ده‌ڵێن؛ بۆچی ئه‌رته‌ش فریا نه‌که‌وتووه؟." سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان وه‌ڵامی ئه‌و گله‌یی و گازاندانه‌شی دایه‌وه که ده‌ڵێن؛ بۆچی په‌که‌که له‌م پێواژۆیه‌دا ده‌ستی به چالاکییه‌کان کردووه؟ و گووتی:" من به‌و رۆشنبیر و گۆشه‌نووسانه‌ی گوایه زۆر شت ده‌زانن، ده‌ڵێم؛ جێگای ئێوه گه‌رمه. ده‌ستێکتان له‌ناو رۆن و ئه‌وه‌یتریشتان له‌ناو هه‌نگوین دایه، میزاجتان ته‌واوه. له‌لایه‌ک گۆڕی ئێمه هه‌ڵده‌که‌نرێت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌خه‌نه کونجی زیندانه‌کانه‌وه، له دژی منداڵانی کورد ره‌فتاری وه‌ها ده‌که‌ن که له‌هیچ شوێنێکی جیهاندا نموونه‌ی نییه، له‌دژی ژنانی کورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سیاسه‌تی ده‌ستدرێژی په‌یڕه‌وده‌که‌ن. له‌پێناو له‌ناوبردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌لی کورد رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌به‌ستێت. به‌ڵام کاتێک که‌وا ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کورد ده‌خوازێت ئه‌و پیلان و سیاسه‌ته پووچه‌ڵبکاته‌وه، ئێوه ده‌ست به ئاخ و ئۆف ده‌که‌ن و ده‌ڵێن بۆچی په‌که‌که ده‌ستی به‌چالاکییه‌کان کردووه. به یه‌ک وشه ده‌ڵێم؛ ئه‌مه دووڕووییه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیان ناخه‌نه ناو ئه‌و ره‌وشه‌ی که‌وا گه‌لی کورد تێیدا ده‌ژیت. ئه‌مه ئه‌نجامێکی ئه‌و زهنییه‌ته‌یه که‌وا هه‌میشه گه‌لی کورد له دۆخی کۆیلایه‌تیدا ده‌بینێت. ئه‌و رۆشنبیر و گۆشه‌نووسانه به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ئه‌و سیاسه‌ته نابینن که سوکایه‌تی به ئێمه ده‌که‌ن و سیاسه‌تی له‌ناوبردن ده‌په‌ژرێنن."
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||