ناوی شەهیدانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی کۆیە بڵاو کرایەوە

وێنەی هەندێ لەشەهیدەکان

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان ،ناو و ناسناوی (١٣) شەهیدی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سەر بارەگاکانی دیموکرات ئاشکرا دەکرێت، کە شەشیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتن.

 

لە بۆردومانی ئەمڕۆشەممە، بەرواری ٨ی٩ی٢٠١٨ بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا (١٣) کەس شەهید بون و زیاتر لە (٧٠) کەس برینداربون، لەناو بریندارەکاندا هەریەک لە مستەفای مەولودی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان و خالیدی عەزیزی سكرتێری پێشوی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كەماڵ كەریمی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دیموکرات هەن.

 

لەناو شەهیدەکاندا شەش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەن کە ئبریتین لە:

 

١/ سوهەیلا قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٢/ برایم زێوەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٣/ نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٤/ هاشم عەزیزی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٥/ کەریم مەهدەوی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٦/ رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی

٧/ مام شێرکۆ رەسوڵ زادە

٨/ عوسمان عوسمانی

٩/ جەمال ئەکبەری

١٠/ مەنسور مەهابادی

١١/ فاروق حسێنی

١٢/ یاسر

١٣/ موختار

١٤/  نەناسراوە

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved