"مالكی نیازپاك نییه‌"

سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق به‌بێ نوێنه‌رانی كورد و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی عێراقییه‌، كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سونه‌و شیعه‌ له‌لایه‌ك و هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئتیحادی له‌لایه‌كی دیكه‌.

نەوا/ د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "حه‌یات"ی له‌نده‌نی رایگه‌یاندووه‌: تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا روویدا، به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی فه‌رمانڕه‌وایی تائیفی له‌ عێراق دا.

 سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی پێشووی سوپای عێراق بۆ جێگركردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی "جه‌زیره‌" له‌ شه‌نگال، سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی به‌غداد ده‌كات ده‌ڵێت: له‌كاتێك دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازێكی راستگۆیانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات لیژنه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی ئیتیحادی ئاسته‌نگ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كاره‌كانی‌.

 سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران نیازپاك نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و له‌بری گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیالۆگ، هه‌وڵ ده‌دات هه‌له‌كان بقۆزێته‌وه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز، ئه‌وه‌ش شتێكی مه‌ترسیداره‌.

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved