| ||
|
||
پانۆڕامای ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٥ی باکوری کوردستان
ساڵی 2015 ساڵێکی پڕلە ڕووداو بوو بۆ باکوری کوردستان و تورکیا، دوای ئه‌وه‌ی ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 حوزه‌یراندا، شکستی هێنا و ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌سه‌ند نه‌کرد و ده‌ستی به هێرشێکی چه‌په‌ل کرد، گه‌لی باکوری کوردستانیش له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کان ده‌ستیان به ئاواکردنی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموکراتی کرد و له چه‌ندین شار‌و ناوچه‌ی باکوری کوردستان، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ر دامه‌رازرا و له ئێستاشدا لەگەڵ هەموو هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی حکومەتەکەی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک گه‌ل بەرخۆدان دەکات و خۆی به‌ڕێوەی ده‌بات . گەرچی حکومەتی ئاکەپە لەمساڵی 2015 دا پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگی نێوان کورد و تورکیا کە بەدەستپێشخەری ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ‌کردبوو بەتەواوی پەکخست و کوردستان و تورکیای لەقۆناغی ئاشتیەوە خستە قۆناغی شەڕ، بەڵام سەرەتای ساڵ لە 28.02.2015 دا بە دەکلەراسیۆنێکی 10 ماددەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەستی پێ‌کرد. هەریەک لە پەرلەمانتار و ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەییا ئۆندەر و جێگری سەرۆک وەزیرانی تورک یاڵچین ئاکدۆغان دەکلەراسیۆنەکەیان خوێندەوە، بەڵام هێندەی نەبرد ئاکەپە ئەو ڕێکەوتنەی کەبەدۆڵمەباخچە بەناو دەکرا هەڵوەشاندەوە، 05.04.205 بەدواوە حکومەت و دەوڵەت ڕێگەی نەدا چیدی هیچ کەس و هەتا بنەماڵەی ئۆجالانیش بچنە ئیمراڵی و بەگۆشەگیری ئۆجالان دەستی بەشەڕێکی نوێی دژی گەلی کورد کرد، لە 17.07.2015 رەجەب تەیب ئەردۆغان بە وتی" من ڕێکەوتنی دۆڵمەباخچە قبوڵ ناکەم، شتێکی نیە بەناوی مێزی دیالۆگ لەگەڵ ئیمراڵی" بەڕەسمی کۆتایی بەپڕۆسەی ئاشتی هێنا. تورکیا لە مانگی حوزیراندا چووە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، کوردیش لە هەدەپەدا نوێنەرانی خۆیان دەستنیشان کرد، بەڵام ڕۆژی 05.06.2015 لەکاتێکدا گەلی کوردی باکوری کوردستان و ئازادیخوازانی تورکیا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بوون، دووبۆمب لە ناو ئاپۆڕای جەماوەری هەدەپە لە شاری ئامەد تەقینەوە و لە ئاکامدا پێنج کەس شەهیدبوون و دەیانی دیکەش برینداربوون، گەرچی ئەو تەقینەوەیە بۆ بەرگرتن بە ورە و جۆشی لایەنگرانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان بوو بەڵام بەپێچەوانەوە گەل بەچوونە ناوەندەکانی دەنگدان و دەنگدان بە هەدەپە لە 07.06.2015 بە بردنی 13.01 ی دەنگەکان وەڵامی هێرشبەرانیان دایەوە. ئاکەپە بەو شکستە مەزنەی لەو هەڵبژاردنانەدا بەسەریداهات بەرگەی سەرکەوتنەکانی هەدەپەی نەگرت و تورکیای بەرەو هەڵبژاردنێکی پێشوەخت برد و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی قبوڵ نەکرد. دەستی خوێناوی ڕژێمی تورکیا و ئاکەپە لەسەرکاربوو، پێش هەڵبژاردنی دووهەم لە 20.07.2015 هێرشێکی خۆکوژی گروپێک مرۆڤی ئازاد و دیموکراتیخوازی تورکیا و کوردستانی لە ناوەندی کلتووری گەنجای کورد لە شارۆچکەی پرسوس کردە ئامانج لە کاتێکدا ئەو کەسانە سەرقاڵی ناردنی ئەو هاوکاریانە بوون بۆ کۆبانێ کۆکرابونەوە کەسێکی خۆکوژ کە پاشان ئاشکرابوو سەربەداعشە و لەڕێی میتی تورکەوە نێردراوەتە شوێنەکە خۆی لەناویاندا دەتەقێنێتەوە و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی 34 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی تر. زۆری نێوان نەبوو لە کاتێکدا گەل لە جۆشی بانگەشەی هەڵبژاردنی دووهەمدا بوو ئاڵاکانی هەدەپە جارێکی تر لە ڕێی چەتەکانی داعش و ئاکەپەوە خوێناوی کرایەوە و گردبوونەوەی جەماوەری هەدەپە لە ئەنقەرە کرایە ئامانجی تەقینەوەیەکی خۆکوژی و لەئاکامدا زیاتر لە 100 کەس لەدۆست و لایەنگرانی هەدەپە شەهیدبوون و نزیکەی 500 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەو هێرشە کاتێک ڕوویدا کە هێندەی نەمابوو بۆ دەنگدانی دووهەمی هەڵبژاردنەکەی تورکیا بۆیە شارەزایان وەک هەوڵێکی ئاکەپە بۆ بەرگرتن بەسەرکەوتنەکانی ئاکەپە و تێنەپەڕاندی بەندی هەڵبژاردنەکان بەناویان کرد، وەلێ لەپاڵ هەموو ئەو هێرش و گوشارانەشدا گەل توانی وەڵامی ئاکەپە بداتەوە و بە بردنی ڕێژەی 10.03 ی دەنگەکانی کوردستان و تورکیا هەدەپە بووە پارتی سێهەمینی پەرلەمانی تورکیا. له ساڵی 2015 بابه‌تێک که زۆر پێشکه‌وت ڕاگه‌یاندی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری بوو، قۆناغی ڕاگه‌یاندی خۆسه‌ری له‌دوای ئه‌وه هات که ئاکه‌په له کوردستان دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی هەموو جۆرەکانی تیرۆر لەسەر گەل، به‌تایبه‌تی له دوای هێرشه‌کانی 24 ته‌موز له دژی هه‌رێمه‌کانی پاراستینی مه‌ده‌یا، ئیتر بۆ کوردان ڕاگه‌یاندی خۆسه‌ری خۆی فه‌رز کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی کوردستان گه‌ل بۆخۆپاراستنی لەهێرشەکان ڕژێم ده‌ستیان به لێدانی خه‌نده‌ق کرد و ئاماده‌کاری پاراستینی خۆیان و گه‌ره‌کانیان بەرامبەر هەر هێرشێک ده‌کرد . هێزه فاشیتەکانی ده‌وڵه‌تی تورک له دژی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌ستیان به هێرشی درندانه کرد، له شارۆچکەی سلۆپی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت کەسانی مەدەنی گولەباران دەکەن تەنها لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوودا 14 هاوڵاتی مەدەنی لە سلۆپی شەهیدبوون و دەیان دیکەش بریندارن، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، بەهۆی گولەبارانی هێزەکانی ڕژێم تا ئێستا تەرمی نزیکەی 10 کەسیان بەخاک نەسپێردراون. له 27 ته‌موزدا له نسێبین دووگه‌نج به ناوه‌کانی عه‌بدولقادر ئاسان، سه‌یتخان ده‌ده، له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی ئاکه‌په‌وه شه‌هیدکران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له نۆی ئابەوە ئه‌نجومه‌نی گه‌لی نسێبین هه‌نگاوی یه‌که‌مینی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ریان ڕاگه‌یاند. له 10 ئابیش له شرنا‌خ، هه‌زه‌خ، جزیره و سلۆپی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ریان ئاوا کرد و ڕایگه‌یاند کە هیچ ره‌وایه‌تیه‌کیان به ده‌وڵه‌ت ناده‌ن. له 13 ئابیش ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌ناوجه‌ی گمگم و کۆپی سه‌ر به موش، ئیراده‌ی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ریان بۆ ڕایگشتی ڕاگه‌یاند . له ناوچه‌کانی ئارته‌مێتان و ئپه‌کیۆلوی سه‌ر به وان له 14 ئابدا ئه‌نجومه‌نی گه‌ل خۆسه‌ریان ڕاگه‌یاند . له هه‌مان ڕۆژیش له جۆله‌مێرگ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که به‌شداری خۆسه‌ری بوون، له فارقین له 15 ئابەوە به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری ئاواکرا. له 18 ئابیش له لیجه و بازید، له 19 ئاب له گه‌ره‌کی گازی ئه‌سته‌مبوڵیس و له ناوجه‌ی خیزانی سه‌ر به به‌دلیس، چه‌ندین شار‌و ناوچەی کوردستان، یه‌ک له دوای یه‌ک به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ریان ئاوا کرد . ئاکه‌په خۆی له‌به‌رامبه‌ر خۆسه‌ری ڕانه‌گرتوو ده‌ستی به هێرش کرد، له سه‌ره‌تادا له ناوچه‌ی گمگمی سه‌ر به موش هێرشی چه‌ته‌کانی ئاکه‌په بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، خەڵکی گمگمیش به به‌رخودانه‌کانیان وه‌ڵامی هه‌موو هێرشانه‌کانیان دایه‌وه، ڕێگه‌یان نه‌دا هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بچنه گه‌ره‌کانیانه‌وه . ئه‌مه و به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێز ناسراو بە (یه‌ده‌گه‌هه) له‌و شوێنانه‌ی که به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری ئاواکرابوو ، گه‌لی کورد ده‌ستیان به قۆناغی خۆپاراستن کرد. له 18 ئابیش هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له ناوچه‌ی فارقینی سه‌ر به ئامه‌د قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند له ئه‌نجامدا چه‌ته‌کانی ئاکه‌په سێ هاوڵاتیان شه‌هید کرد، له‌سه‌ر به‌رخودانه‌کانی گه‌ل و گه‌نجان، چه‌ته‌کانی له گه‌ره‌کان کشانه‌وه، له 22 ئابیش چه‌ته‌کانی ئاکه‌په هێرشه درندانه‌کانیان بۆسه‌ر ناوچەی سوری ئامەد ده‌ست پێ‌کرد، له 24 ئاب چه‌ته‌کانی ئاکه‌په هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر فارقین دژوارتر کرد. هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له 27 ئاب ده‌ستیان به هێرشی درندانه کرد له دژی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری جزره‌ی بۆتان، له‌و هێرشانه‌دا چه‌ته‌کانی ئاکه‌په له گه‌ره‌کی نور دوو منداڵ و پێنج هاووڵاتیان بەگشتی حەوت کەسیان شه‌هیدکرد، له هه‌مان کاتدا چه‌ته‌کانی ئاکه‌په له شا‌رناخیش مێردمنداڵێ تەمەن 16 ساڵه‌یان شه‌هید کرد. له 27 ئابدا هێزه‌کانی دوڵه‌تی تورک له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به جۆله‌مێرگ، له دژی گه‌ره‌کانی ئۆرمان، قژلێ و مه‌زارلک ، به چه‌کی گران ده‌ستیان به هێرشی دراندانه کرد و له‌ئه‌نجامدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبوون چه‌ندین هاوڵاتیش بریندابوون . هێزه‌کانی ئاکه‌په له جزره‌ی بۆتان له چواری ئه‌یلول هاتوچۆیان قه‌ده‌خه کرد، گه‌لیس له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان به به‌رخودان کرد . له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخودانانه‌ی گه‌لدا له 12 ی ئه‌یلولدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له جزره‌ی بۆتان کۆتایپێهات، چه‌ته‌کانی ئاکه‌په به‌و هێرشه دراندانه‌یان، محه‌مه‌دی تەمەن 35 ڕۆژه و به‌گشتی 21 هاوڵاتیان شه‌هیدکرد. ته‌رمی شه‌هیدان له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار که‌سەوه به خاک سپێدران، داربه‌ستی بچوکی محمه‌دی ته‌مه‌ن 35 رۆژه کارگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌ل کرد . له‌دوای هێرشی دژواری نۆ ڕۆژه ، له 13 ئه‌یلول جارێکی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاکه‌په و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا، له‌ئه‌نجامی به‌رخودانی گه‌لدا یه‌ک رۆژ دواتر کۆتای به قه‌ده‌غه‌یه‌هات. ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوبه‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یڵان له 17 ئه‌یلول له‌سه‌ر به‌رخودانه‌کانی گه‌ل رایگه‌یاند له دژی کۆمه‌لکوژیەکانی ده‌وڵه‌ت، له جزیره، فارقین، گه‌ڤه‌ر، ئامه‌د، نسێبین و سلۆپی، گه‌ل چاره‌سه‌ری پێشخست، چاره‌سه‌ری به وتن و هه‌ڵوێسته‌کانی پێشوتر پێکنایه‌ت، لەبەرئه‌وه‌ی قۆناغەکە که‌وته بارودۆخێکی بێ ئه‌نجام، به‌رخودانی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وت . لەمانگی ئه‌یلولدا هێرش و قەدەغەی هاتوچۆی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له بسمیل زیادی کرد، له 27 هه‌مان مانگدا چه‌ته‌کانی ئاکه‌په. عه‌لی شیمشه‌ک تەمەن هەشت ساڵان و له 28 هه‌مان مانگیش دوو گه‌نج به ناوه‌کانی خه‌لیل کورتیش و عه‌گید یالدزیان شه‌هید کرد . له 29 هه‌مان مانگدا منداڵێک به ناوی به‌رات گوزه‌ل له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه شه‌هید کرا و دواتر هێزه‌کانی پۆلیس چه‌ک فرێده‌ده پال ته‌رمه‌که‌ی و وێنه‌ی ده‌گرن . له شەشی تشرینی یه‌که‌م چه‌ته‌کانی ئاکه‌په چوار گه‌نجیان دەستگیرکرد و دواتر به شێوه‌یه‌کی دڕندانە پارچه پارچه‌یان کردن له 6 تاکو 13 ئه‌یلول له‌ناوچەی سور هاتوچۆ قه‌ده‌خه کراو، گه‌لیش به به‌رخودانه‌کانیان ڕێگه‌یان نه‌دا هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بکه‌ونه ناوچه‌که‌یانه‌وه له شه‌وی دوو تشرینی یه‌که‌م له شرنا‌خ چه‌ته‌کانی ئاکه‌په هێرشیان بۆسه‌ر ئه‌و گه‌ره‌کانه ئه‌نجامدا که خۆسه‌ریان ئاوا کرد بوو، له‌ئه‌نجام گه‌نجێک به ناوی حاجی لوقمان بیرلیک به شێوه‌یه‌کی درندانه شه‌هید کراو دواتر ته‌رمه‌که‌ی به دوای زرێپۆشدا له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ئاکه‌په به شه‌قامه‌کاندا ڕاکێشرا. له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی چه‌ته‌کانی ئاکه‌په ڕقی گه‌ل تا ده‌چوو زیاتر ده‌بوو، بۆیه ته‌رمی بیرلک له شرنا‌خ به مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ری به‌خاک سپێدرا . له نسێبینش له چواری تشرینی یه‌که‌م چه‌ته‌کانی ئاکه‌په گه‌نجێکیان به ناوی لوقمان سونه شه‌هید کرد . له یه‌کی هه‌مان مانگدا له نسێبین قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا، تاکو شه‌شی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بوو، تێدا دوو هاوڵاتی شه‌هیدبوون، له 13 ته‌موزه‌وه له نسێبین به‌رخودانێکی ماوه‌درێژ له باکور ده‌ستی پێ‌کردبوو، له 26 ته‌موز ڕاگه‌یاندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به شه‌هید بوونی 7 هاوڵاتی کۆتای هات، هاوڵاتیه‌کیش به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ژیانی له ده‌ستدا. له 29 تشرینی دووهه‌م جارێکی تر له نسێبین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه، قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یەندرا تاکو 9 کانون به‌رده‌وام بوو . له‌و هێرشه دراندانه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان هاوڵاتیەک شه‌هیدبوون له فارقینیش له دووی تشرینی دووهه‌مه‌وه، چوار جار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا، تێدا چوار هاوڵاتی له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی ئاکه‌په‌وه شه‌هیدکران . له 18 تشرینی یه‌که‌مه‌وه 5 جاری‌تر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کان ئاکه‌په‌وه له‌فارقین راگه‌یندرا، به‌هۆی به‌رخوەدانه‌کانی گه‌له‌وه له 21 هه‌مان مانگدا کۆتای به قه‌ده‌غه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هێنرا . له 4 تشرینی دووهه‌م له‌سه‌ر فارقین 6 جار قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا، له 14 تشرینی دووهه‌میش له‌سه‌ر به‌رخودانی مێژووی گه‌لی فارقین چه‌ته‌کانی ئاکه‌په له گه‌ره‌کان کشانەوه ،به‌رزبوونه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له ناو فارقین بەرزتر بوو . له فارقین ، گه‌ڤه‌ر، نسێبین، بسمل، که‌ربۆران، هه‌زه‌خ، دێرک، شه‌رناخ، گه‌ڤه‌ر و سور له‌ئه‌نجامی هێرشی درندانه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ده‌یان هاوڵاتی، له‌ناویاندا منداڵ و ژن، به‌ساڵاچوو شه‌هیدبوون و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت هەموو هێز و ئیمکانەکانی خۆی بە پێشەنگایەتی جەنەراڵەکانی خستوەتە کار بەڵام نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات و بەرخۆدانی گەل بشکێنێت. بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى هەدەپە کە ڕۆژى ٢٢ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٥ بڵاویکردووەتەوە، حکومەتى تورکیا لە مانگى تەمووزە تاوەکو ئێستا لە ناوچە جیاجیاکانى باکوورى کوردستان ٥٤ جار بارى نائاسایى سەربازى ڕاگەیاندووە بەهۆى ئەوەشەوە ١٠٢ هاووڵاتى کوژراون، کە ٥٤ کەسیان منداڵ بوون. لە ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ە وە تاوەکو ٢٤ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٥ سوپاى تورکیا ٣٣٤ هێرشى ئاسمانیى لە دژى گەریلاکانى پەکەکە ئەنجامداوە. گه‌لی کوردیش به ئیراده‌ی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری، هه‌نگاوی به‌ره‌و دواوه نه‌ناوه، ساڵی 2015 کرده ساڵی به‌رخودان و ئاواکدنی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری و بەپشتگیری کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و تاراوگە بەرخۆدان درێژه‌ی هه‌یه.
سەلاح خدر / بێریڤان محەمەد
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||