|
گه‌نجان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی، په‌نا بۆ مۆبایل ده‌به‌ن
گه‌ر له كۆندا له ڕێگه‌ی فڕێدانی نامه‌ی دڵداری‌و خۆشه‌ویستییه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌به‌سترا، ئه‌وا له‌مڕۆدا به‌هۆی بوونی مۆبایله‌وه ئه‌م كاره ئاسانتر بووه‌و زۆرجار كچان‌و كوڕان له‌و ڕێگایه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن.
زۆرێك له كچانیش هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان به‌ستووه‌و لێشی په‌شیمان نییه، نیشتمان جه‌مال ته‌مه‌ن 22 ساڵ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌ستووه، تائێستاش به‌رده‌وامه،" ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌ك هه‌ر ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كردم، هه‌ر وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه، به‌ڵام دواتر وه‌ڵامم دایه‌وه به هه‌ڵه كردبووی دوای 3 ڕۆژ ته‌له‌فۆنی كرده‌وه داوای هاوڕێیه‌تی كرد، سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بووم، به‌ڵام دواتر ڕازی بووم‌و یه‌كمان بینی‌و یه‌كمان به دڵ بوو، بیركردنه‌وه‌مان له یه‌كه‌وه نزیكبوو پاشان په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان گۆڕا‌و بوو به خۆشه‌ویستی."
له‌لاییه‌كی تره‌وه نیان عه‌لی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، باس له‌وه ده‌كات ڕه‌قه‌مه‌كه‌ی یاوه به هاوڕێیه‌كی، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی ڕه‌قه‌مه‌كه‌ی یاوه به براده‌رێكی مێرده‌كه‌ی‌و ئه‌ویش به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات‌و داوای هاوڕێیه‌تیی لێده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌ڵام من ڕازی نه‌بووم، چونكه باوه‌ڕم به‌وه نییه كه‌سێك نه‌بینیت‌و ته‌نها له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستیت."
زۆرجار كچان له به‌ستنی په‌یوه‌ندی له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه زیانیانكردووه‌و وه‌كوو خۆیان ده‌ڵێن تووشی كێشه‌بوون‌و ڕه‌قه‌مه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تانیا نه‌وزاد یه‌كێكه له قوربانیانی مۆبایل كه به‌هۆی به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌وه تووشی كێشه‌و گرفتێكی ناڕه‌حه‌ت بووه، باس له‌وه ده‌كات له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كیه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌ستووه، دواتر بۆی ده‌ركه‌وت ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردنه نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌و ده‌ڵێت: "پاشان وازم لێ هێنا، به‌ڵام ئه‌و كه‌وت به قیناو ژماره‌كه‌می بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد تووشی چه‌نده‌ها كێشه‌ی جۆراوجۆر بم."
جگه له كچان كوڕانیش چیرۆكی به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه، ئه‌وه‌تا شڤان نه‌ریمان 25ساڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و له زانكۆ كچێكی بینیوه‌و ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی په‌یداكردووه‌و هه‌ر به‌هۆی مۆبایله‌وه یه‌كتریان بینیوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له نێو خۆیاندا دروستكردووه، ڕێبین ده‌ڵێت: "هیچ په‌شیمان نیم له دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌و ئێستاش به‌ینمان زۆرخۆشه."
به‌شێك له كوڕانیش بۆخۆیان ئه‌و ڕاستییه ناشارنه‌وه كه ئه‌وان زۆرجار به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچاندا خه‌تی تایبه‌تی مۆبایلیان كڕیوه‌و گه‌ر ژماره‌ی هه‌ر كچێكیان ده‌سبكه‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن تا ده‌كه‌وێته داوه‌كه‌وه.
به‌همه‌ن جه‌زا 24ساڵ یه‌كێك له‌و كوڕانه‌یه‌و به وته‌ی خۆی له ئێستادا هێڵێكی مۆبایلی گه‌نجانی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م كاره كڕیوه، به‌همه‌ن ده‌ڵێت: "من گه‌ر ژماره‌ی هه‌ر كچێكم ده‌ستبه‌كه‌وێت ڕاسته‌وخۆ به نامه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌م‌و پێی ده‌ڵێم كه تۆم بینیوه‌و خۆشمده‌وێیت، گه‌ر سه‌ریگرت‌و ڕازی بوو، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستم، خۆ گه‌ر ڕه‌قه‌می هیچ كچێكیشم ده‌ستنه‌كه‌وت هه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌م به ژماره‌ی نه‌ناسراوه‌وه تا كچ ده‌رده‌چێت‌و پاشان هه‌وڵی ڕازیكردنی ده‌ده‌م."
ئه‌م كوڕه وتیشی: "تائێستا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكدا دوستكردووه، به‌ڵام هه‌موویان كاتی بوون‌و دواتر جیابووینه‌ته‌وه."
هاوكات تریفه حسێن (توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌نجانی ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراودا ده‌ژین، كه هیچ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك نه‌بووه، تاوه‌كو خۆیان هۆشیاركه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت "پاشان له‌پڕ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هاته‌كایه‌وه وه‌كو كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت‌و مۆبایل‌و هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ری كه تووشی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بن، هه‌ر بۆیه زۆرجار كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه."
تریفه حسێن وتیشی: "كاتێك كچێك ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌ش ژماره‌ی مۆبایلێك لێبداو كوڕێك وه‌ڵام بداته‌وه، ئیتر ئه‌م كچه ژیانی لێ تاڵ ده‌بێت له ڕێگه‌ی نوكه‌و مه‌سیج به شه‌و ڕۆژ ئارامی لێ هه‌ڵده‌گرن، هه‌ر له پاڵ ئه‌م دیارده‌یه، دیارده‌یه‌كی تر كه جێگای نیگه‌رانییه، ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌رخۆیان ئه‌م ژماره‌یه بێزار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ژماره‌ی ئه‌و كچه یان ئه‌و ژنه له‌نێو براده‌رانی خۆشیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه خاوه‌نی ئه‌م ژماره‌یه ده‌نگی كچێكه ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌ن، یان جاری وا هه‌بووه، هه‌ر بۆ خۆشی ژماره‌یه‌ك لێ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگی كچ بێ كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئیتر قوڕبه‌سه‌ری ئه‌م كچه كه چه‌ند ڕۆژ ده‌بێت بناڵێنێ له‌ده‌ست نامه‌و نوكه‌ی ئه‌م كه‌سانه، به‌داخه‌وه ئه‌مه خه‌تای كۆمپانیاكانی مۆبایلیشی تێدایه، چونكه سیم كارتێك ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی (10) ده هه‌زار دینار بێت زۆر ئاساییه كه‌سانێك له‌م جۆره كارانه‌و كاری خراپتریشی پێ بكه‌ن، له‌لایه‌كی تر لای ئه‌و كه‌سه ئاساییده‌بێت ئه‌گه‌ر سكاڵاش له دژی هێڵه‌كه‌شی تۆماربكرێ‌و ئه‌گه‌ر هێڵه‌كه‌ی له كاریش بخرێ له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه، چونكه ده‌چێت سیم كارتێكی تر ده‌كڕێت.
"
ئه‌م توێژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه زۆرجار كچانیش به‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن، ئه‌و وتی: "كچانی ئێمه ئه‌وه‌نده به‌ندن له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی مۆبایل‌و په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی تر خراپی باری ئابوورییه، له وڵاتی ئێمه باری ئابووری ئه‌وه‌نده گرانه، گه‌نجان ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردن‌و به ئاشكراش په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نابه‌ستن.
ئه‌م توێژه‌ره به‌وه ڕێنمایی ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه پێویسته خۆیان هۆشیاركه‌نه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیانه كه بۆ لایه‌نی باش به‌كاریبێنن نه‌ك بۆ لایه‌نی خراپ.
هه‌فتانه ــ به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم
|