|
| ||
|
|
||
|
پارتی کرێکاران ئاگر به ستی ڕاگه یاند
پارتی كرێكارانی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاگربه‌ستێكی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاند. پارتی كرێكارانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه و له سه‌ر داواكاری (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) سه‌ركرده‌ی به‌ندكراوی ئه‌و پارته له‌رۆژی 13ی ئابه‌وه بۆ 20ی ئه‌یلول ئاگربه‌ستێكی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاند و گه‌ڵاڵه‌نه‌مه‌یه‌كی ئاشته‌وایشی پێشكه‌ش به ده‌وڵه‌تی توركیا كرد. سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی دیموكراتی به كورده‌كانی توركیا داوای راوه‌ستاندنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی دوولایه‌نه‌ی كردووه و هاوكات خوازیاریشه 1700 گیراوی سیاسی كورد و چه‌ند ئه‌ندامێكی "گرووپی ئاشتی" ئازاد بكرێن. پارتی كرێكارانی كوردستان داوای كردووه حكومه‌تی توركیا گرنگی به خاڵه پێشنیاركراوه‌كانی سه‌ركرده‌كه‌یان بدات و بچێته ناو قۆناغی دانوستانه‌وه و بێجگه له‌مه‌ش به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن دابه‌زێنێته خواره‌وه. شیاوی باسه له ساڵی 1993وه پارتی كرێكارانی كوردستان چه‌ندین ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ته‌كانی توركیا وه‌ڵامی ئاگربه‌سته‌كانی ئه‌و پارته‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||