|
بانگهێشت بۆ هاوکاریکردن له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆی کوردانه
ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆی کوردانه مێدیایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه بۆ هه‌مو مرۆڤه بێ مێدیاکان.
بۆ ئاگاداریتان ماوه‌یه‌که که به‌شی کوردیی ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆی کوردانه ده‌ستی له کار کێشاوه ، هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانین له ڕیی ئه‌م نامه‌یه داوای هاوکاریکردن له هه‌مو نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر بکه‌ین.
:ماڵپه‌ڕ و رادیۆی کوردانه
ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆی کوردانه، ڕاگه‌یاندنێکه به ئامانجی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست، بابه‌ت و بیر و ڕای نوسه‌ران، رۆشنبیران و هه‌موو گه‌لی کورد ، بۆ یارمه‌تی دانی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستان.
ئامانجی ئێمه، هه‌وڵ دانه بۆ پێکهێنانی پێوه‌ندی مه‌ده‌نی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، بۆ پێکهێنان و دامه‌زراندنی ئاشتی، ئازادی، دیمۆکراسی و به‌رانبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تی دان به‌و که‌سانه‌ی که شوێنێک بۆ بڵاوکردنه‌وه بیر و ڕایان نییه و له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی دیمۆکراسی له کوردستان و ئێران تێده‌کۆشن.
. به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پشتیوانی له رۆژنامه‌وانان له ناوه‌وه‌ی کوردستان و ئێران، ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆمان ده‌زانین.
چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵمان هاوکاری بکه‌ن؟
ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، ده‌توانن به له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، وتووێژ، وتار، وه‌رگێڕان و ده‌نگووباسه‌کانی خۆیان
بۆ ئێمه بنێرن
: بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه و ناردنی بابه‌ت، ده‌توانن له‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه
که‌ڵک وه‌ربگرن
kurdane.com@gmail.com
تکایه زمانی نوسراوه‌کانتان ساده و له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی گشتی و به دوور له زمانی فه‌ننی و وشه‌ی قورس بێت.
ئه‌و بابه‌تانه که هاوکات بۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕ ئه‌نێردرێن، بڵاو ناکرێنه‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک که بێ حورمه‌تی یا هه‌واڵێکی ناڕاستی تێدا بێت، بڵاو ناکرێته‌وه.
ناوی نووسه‌ر یا وه‌رگێڕ، سه‌رچاوه و رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار بنوسرێت. بۆ ئه‌و بابه‌تانه که وه‌رگێڕاون، ئه‌بێ لینکی بابه‌تی سه‌رچاوه بنێردرێت.
بۆ ناردنی هه‌واڵ، وتار یا بابه‌ت، ته‌نیا له فایڵی Word که‌ڵک وه‌ربگرن.
ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه که به ناوی ماڵپه‌ڕ و رادیۆ کوردانه بڵاو ئه‌کرێنه‌وه، گوزارشت له ڕا و بۆچوونی ئه‌م مێدیایه ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ کوردانه له چاپ و جۆری بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان، ئازاده.
به چ شێوه‌یه‌ک سپاسی هاوکاری ئه‌کرێت؟
کوردانه مێدیایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ماڵی نیه و له لایه‌ن هیچ پارت ، گروپ یان ڕێکخراویکی سیاسی یان مه‌ده‌نی پشتیوانی لێ ناکرێت ، هه‌ر بۆیه هه‌موو کاره‌کان له ڕادیۆ کوردانه به‌شیوه‌ی بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن.
له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر هاتو له رێکخراوه ناحکومیه‌کان یارمه‌تی ماڵیمان وه‌رگرت، وڵامی هاوکارانمان ده‌ده‌ینه‌وه.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆی کوردانه
|