|
ڕاپۆرتی ئه‌نستتیوتی كوردستان له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كانی
ناوچه سنورییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه

توَپباران، تراژیدیایه‌كی به‌رده‌وام
راپوَرتی
ئه‌نستتیوتی كوردستان بوَ مافه‌كانی مروَڤ(KIHR)
له‌سه‌ر توَپبارانه‌كانی ناوچه
سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان –عێراق له لایه‌ن هێزه‌كانی كوَماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه
ناوه‌روكی ئه‌م راپوَر ته
:
1)
پێشه‌كی
2)
كێشه‌ی
تۆپبارانی سنوور
3)
توَپبارانه‌كان (له نێوان پاكانه و
به‌هانه و هوَكاره راسته‌قینه‌كاندا
)
4)
جێكه‌وت و ده‌ره‌نجامی
توَپبارانه‌كان
5)
راسپارده بوَ چاره‌سه‌ر
توَپباران تراژیدیایه‌كی
به‌رده‌وام
•
پێشه‌كی
توَپبارانه‌كانی ناوچه سنوریه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی كوَماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه ، هه‌م پێشێلكاری مافه‌كانی مروَڤه و هه‌م پێشێلكاری رێكه‌وتن
نامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه تایبه‌ت به‌ئاشتی و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی
.
تۆپبارانكردنه‌كان جگه له‌وه‌ی ره‌هه‌ند و كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی سیاسی
هه‌یه به‌هه‌مان شێوه له رووی مروَییه‌وه هه‌رجاره وه‌ك تراژیدیایه‌كی قوڵ
له‌هه‌موو رووه ژیانی و ژیاری و ئاوه‌دانیه‌كانیه‌وه جێكه‌وتی خه‌ته‌رناك
جێده‌هێڵێ له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌وناوچانه به‌تایبه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان
به‌گشتی
.
ئێمه له ئه‌نستتیوتی كوردستان بوَ مافه‌كانی مروَڤ جگه
له‌وه‌ی زوَر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریه ده‌كه‌ین ،
ئه‌وه بیر هه‌موو لایه‌ك دێنینه‌وه كه توندوتیژی ته‌نها توندوتیژی
به‌رهه‌مدێنێ و به‌هیچ پێوه‌رێك ره‌وا نیه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه فراوانانه
ببنه به‌بارمته‌گیراوی به‌رزبونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیا
به‌رده‌وامه . بۆیه ته‌نها رێگا بوَ ئارامی و ئاسایش و په‌ره‌پێدان رێزگرتنه
له مافی ئه‌وانی دی چ تاك و چ كوَ . له‌حاڵه‌تی رودانی هه‌ر قه‌یران و
كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراویشدا ئه‌وا رێگای دایه‌لۆگ و دیبلۆماسیه‌ت و چاره‌سه‌ری
سیاسی دادپه‌روه‌رانه ، رێگای دروست و گونجاون بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان و
چاره‌كردنی ریشه‌یی كێشه‌كان ، نه‌ك زمانی چه‌ك و تۆپباران
.
ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌مه‌ستی روماڵكردنی كاره‌ساته‌كه
و به‌راپوَرت كردنی هه‌موو ئه‌و پێشلكاری و زیانه ماددی و مروَییه‌ی
به‌رخه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كاره‌ساتبارانه كه‌وتووه له‌م هه‌ڵمه‌تی
دواییه‌ی توَپبارانه‌كانی هێزه‌كانی ئێران‌دا ، و له‌پێناو كۆتایی هێنان
به‌وكاره‌ساته به‌یه‌كجاری ، هه‌ڵسا به‌ئاماده‌كردنی ئه‌م راپوَرته مه‌یدانیه
، له‌ماوه‌ی 19-7 تا 8-8-2011 ، كه له ڕیگای تیمێكی تایبه‌ته‌وه سه‌ردانی
سه‌رجه‌م ناوچه كاره‌سات باره‌كانی كردوه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها
لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند و هاوڵاتی ئاواره‌بوو ئه‌نجامداوه و له‌نزیكه‌وه
له‌ره‌وشی ژیان و گوزه‌ران و خواست و داواكانیانی كوَڵیوه‌ته‌وه . ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی به ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌شمان كردوه كه له هه‌ردوو
رووی سیاسی و مروَیی له ئارادابوون هه‌م بوَ چاره‌سه‌ری دوَخه‌كه و هه‌م بۆ
فریاكه‌وتنی لێقه‌وماو و قوربانیه‌كان، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عێراق و كوردستان
.
هیوادارین ئه‌م راپوَرته وێنه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك گشتگیر له‌و واقعه
تراژیدیه بخاته به‌رچاو و به‌دوای خوَیدا زانیاریه‌كانی ببێته هوَی هه‌ڵویست
وه‌رگرتن و هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌زگا نێوخوَی و عێراقی و جیهانیه‌كان
له پێناو وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كان و به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ركردنی
.
•
توَباران كێشه‌یه‌كی
به‌رده‌وام
بوَ ماوه‌ی
چه‌ندین ساڵه ، له‌وه‌رزی جیاجیادا ، بێ گوێدانه ماف و ژیان و ئاوه‌دانی و
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و به‌درێژایی ناوچه سنوریه‌كان له نێوان
هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ، هێزه‌كانی ئێران ماوه ماوه
ده‌ستده‌كه‌ن به بوَردومانی گوند‌و ئاوایی و ناوچه سنوریه‌كان . ئه‌م
بوَردوومانانه جاری وا هه‌یه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیشی له‌گه‌ڵدایه و زوَرجار
ماوه‌كه‌ی بوَ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك درێژ ده‌بێته‌وه .زۆربه‌ی كات بوَردومانه‌كان
دێنه قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌وگوندو شاروَچكانه‌ش ده‌گرێته‌وه
كه (20-30) كیلوَمه‌تر له سنوری نێوده‌وڵه‌تی ئێران- عێراقه‌وه دوورن. هه‌موو
جارێكیش كاره‌ساتێكی مروَیی گه‌وره له دوای خوَی جێده هێڵی و زه‌ره‌ر و
زیانێكی گیانی و ماڵی زۆر له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق ده‌دات
.
توَپبارانه‌كانی ئه‌مجاره له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی دایه و
هه‌ر سێ قه‌زای ( پشده‌ر- پارێزگای سلێمانی )و ( قه‌زاكانی چوَمان و سوَران
-
پارێزگای هه‌ولێر )ی گرتوَته‌وه
.
له به‌رواری 17/7/2011 ه‌وه
بوَردومانه‌كان ده‌ستیان پێ كردوه تا ئێستاش پچرپچر به‌رده‌وامی هه‌یه . وه
له‌ده‌ره‌نجامدا له‌وسێ قه‌زایه زیاتر له (20) گوند‌و ئاوایی ئاواره و
په‌راگه‌نده بوون ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادی و گیانی
.
له‌راستیدا كێشه‌ی توَپباران ده‌ره‌نجامی كێشه‌یه‌كی سیاسی دیكه‌یه كه
كێشه‌ی گه‌لی كورده له كوردستانی ئێران ، بوَیه هێزه‌كانی ئێران بوَ
به‌رگرتن له هه‌ر هێزێك بخوازێت ئه‌و پرسه بجوڵێنێت یان چالاكی
سیاسی یان
سه‌ربازی بكات له‌و سنوره یان له قوڵایی خاكی ئێران‌دا ، ئه‌وا ئه‌وان
ده‌ستده‌كه‌ن به توَپبارانی ناوچه سنووریه‌كان گوایه هێزه كوردیه
ئوَپوَزسێونه‌كانی لێیه
.
ئێرانیه‌كان
پێیان وایه كه گه‌ریلاكانی (پارتی
ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك ) كه باڵێكی
( PKK )
یه ، له‌و سنورانه‌دا
هه‌ن و له‌وێوه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژ به هێزه‌كانی ئێران بوَیه
توَپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن
.
ئێمه
دوای لێكوَڵَینه‌وه‌و
به‌دواداچونێكی زوَر بوَمان ده‌كه‌وت كه نه‌ك ته‌نها گه‌ریلاكانی (پژاك) له‌و
ناوچه ئاوه‌دانانه نین به‌ڵكو هیچ هێزێكی چه‌كدار و ئوَپوزسیوَنی ئێرانی یان
توركی له‌و گوند‌و ئاواییانه بوونیان نیه ، به‌ڵكو له‌و سنورانه‌شه‌وه هیچ
جوَره چالاكیه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن
.
گه‌ریلاكانی (پژاك ) له چه‌ند چیایه‌كی
دووره ده‌ستی دابراون و هیچ نزیكی و كارلێكێكیان نیه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و
ناوچه سنووریانه
.
واته هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌ژێرقه‌ڵه‌مڕه‌وی حكومه‌تی
هه‌رێمدان وه‌ك هه‌ر ناوچه یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان
.
•ده‌ره‌نجامی
توَپبارانه‌كان
ده‌ره‌نجامی توَپبارانه‌كان ، كاره‌ساتێكی به‌رده‌وامه
و به‌كۆتایی هاتنی تۆپبارانه‌كان كۆتایی نایه‌ت
.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵمه‌تی
توَبارانی ئه‌مجاره‌ی هێزه‌كانی ئێران بوَ سه‌ر قه‌زاكانی ( پشده‌ر – چوَمان
–
سوَران ) زیانێكی زۆری مادی و گیانی به‌خه‌ڵكی كوردستان له‌و ده‌ڤه‌رانه
گه‌یشتووه.وا به به‌خاڵ هه‌ندێكی ده‌خه‌ینه روو
:-
1)
ئاواره بوونی
دانیشتوانی زیاتر له (20) گوندی ئه‌وسێ قه‌زایه‌ی كه هه‌ڵمه‌تی توَپباران
گرتونیه‌ته‌وه ( پشده‌ر – چوَمان – سوَران ) كه ماڵ و حاڵی خوَیان جێهیشتووه
و روویان كردوَته ناوچه ئارامه‌كان ، هه‌ندێكیان له‌خێوه‌تگاكان گیرساونه‌ته‌وه
و هه‌ندێكیشیان روویان له شاره‌كان كردوه .وه به‌بیی زانیاریه
به‌ده‌ستهاتوه‌كان ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌بوه‌كان به‌گشتی نزیكه‌ی (900-1000)
خانه‌واده ده‌بن.
2)
له‌رووی زیانی گیانیه‌وه : شه‌هیدبوونی (2)
هاوڵاتی و برینداربوونی (14)ی هاوڵاتی تر.
3)
له‌رووی ئابووریه‌وه
:
زیانێكی زوَری به دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندوه له رووی
:
ا- سوتاندنی له‌وه‌رگا و ره‌ز و باخه‌كانیان
.
ب- وه‌ستاندنی هێزی كار له‌و ناوچانه‌یه كه ئیستا كاتی دورینه‌وه‌ی خه‌رمان و
به‌روبومه‌كانیانه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی
دانیشتوانه‌كه‌یه.
ج- كوژران و مرداربوونه‌وه‌ی مه‌ر و
ماڵاتێكی زۆر هه‌م له گوند و ئاواییه‌كان و هه‌م لای ره‌وه‌نده‌كان به‌هۆی
پێكانیان له تۆپباران و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌كاندا . به‌دواشیدا له‌ده‌ستچوونیان
به‌هۆی هه‌رزان فروَشتنی زوَربه‌ی مه‌ر و ماڵاته‌كانیان یان له به‌ر پێوستی
ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان له‌كاتی ئاواره‌بوون یان له ترسی له ده‌ستچوون یان
به‌هۆی نه‌بوونی له‌وه‌رگا و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆیان
.
د
-
نه‌فروَشتن و له ده‌ستچوون یان سوتانی به‌روبومه
كشتوكاڵیه‌كانیان.
ه – سوتان و روخانی به‌شێك له‌خانووی
هاوڵاتیان و خاپوور بوونی هه‌ندێك له قوتابخانه‌ی گونده‌كان و مزگه‌وت و
نه‌خۆشخانه‌كانیان ،به‌هۆی پێكانی راسته‌وخۆوه له كاتی بۆردومانه‌كاندا
.
4)
ئه‌وانه‌ش كه له ناو خێوه‌تگاكانن ژیانیان له‌دوَخێكی دژواردایه
به‌وه‌ی
:-
•
ژیانێكی زوَر نا ته‌ندروستیان هه‌یه و له‌به‌ر گه‌رمای
هاوین له ناو چادرو خێوه‌تدان كه ئه‌وانه رانه‌هاتوون پێشتر بۆیه زۆربه‌یان
نه‌خۆش كه‌توون . وه ئاوی خواردنه‌وه‌یان و به‌كارهێنانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر
كه‌مه و به‌شی پێداویستیه‌كانیان ناكات ، ناته‌ندروسته و هیچ مه‌رجێكی
ته‌ندروستی تێدا نیه كه به‌تانكی بۆیان ده‌به‌ن
.
•
چه‌ندین نه‌خوشیان
له‌ناو ده‌ركه‌وتووه وه‌ك :- مار و دوپشكه پێوه‌دان –سكچون – رشانه‌وه
–
گرانه‌تا ...هتد
.
•
لێكدابڕان له ناو زۆر له‌خێزانه‌كان دروستبووه به‌وی
هه‌ندی جار 1 تا 2 كه‌س یان گه‌راونه‌ته‌وه شوَێنێكی نزیك گونده‌كه‌یان یان
بوَ كار و نان په‌یداكردن هاتونه‌ته شاره‌كان و ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كان
له‌خێوه‌تگاكان ماونه‌ته‌وه
.
•
له‌رووی ده‌روونیه‌وه ئه‌و هاوڵاتیانه
هه‌ست به دڵه‌راوكێ و به‌ژاره‌یه‌كی زوَر ده‌كه‌ن هه‌ست به‌سته‌م و
چه‌وساندنه‌وه و بێ مافی ده‌كه‌ن.
•
فریاكه‌وتن و كوَمه‌كی لایه‌نه
جیاجیاكانیش بوَیان له ئاستێكی زوَر سه‌ره‌تایی دایه چ حكومه‌ت و چ ده‌زگاكان
و رێكخراوه مروَییه‌كان
.
5) پێشێلكردنی
سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی
كوردستان و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق كه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه
.
6) دروستكردنی
جوَرێك له رق و كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ و توندی میللی
و رێكخراوه‌یی به‌رامبه‌ر به كوَماری ئیسلامی ئیران و سه‌رهه‌ڵدانی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری فراوان له كوردستان و عێراق به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلكاری
و رێزنه‌گرتنی دراوسێیه‌تیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه
...
•
راسپارده
له
كوَتایدا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ده‌خه‌ینه روو به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته
سه‌ره‌تایه‌ك بوَ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ئه‌وكاره‌ساته به‌رده‌وامه كه
به‌دڵنیاییه‌وه قوربانی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تا و كۆتایی هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچه
سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن
:-
1-
بوَ سه‌روَكایه‌تیه‌كانی كوستان
:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان _ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
_
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
پێویسته
راشكاوانه ئیدانه‌ی ئه‌و
كاره‌سات وده‌ستدرێژیه بكه‌ن و هه‌رچی زووه له رێگا جوَراوجوَره‌كانی
دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندی و یاسایی خوَیانه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ئه‌و كێشه له‌گه‌ڵ ئێران به‌كوَتایی بێنن.
2-
پێوسته
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ((هه‌م كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان و هه‌م یونامی )) هه‌ڵوێستێكی روونی سیاسیان هه‌بێت . دوای
ئیدانه كردن داوا له ئێران بكه‌ن چیتر پێشلكاری و توَپباران له ناوچه
سنوریه‌كانی چوارچێوه‌ی خاكی هه‌رێم نه‌كات .وه‌داوا بكه‌ن به‌زوترین كات هه‌م
هه‌موو توَپباران وپێشێلكاریه‌كان بوه‌ستن و هه‌م زیانلێكه‌وتوان به‌شێوه‌یه‌كی
شایسته قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
3-
پێوسته ناوه‌نده گرنگه‌كانی بریاری
نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ،
هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه پیشانبده‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریه به‌رده‌وامه
بكه‌ن . داوا بكه‌ن له ئێران به‌زوترین كات هه‌م هه‌موو توَپباران
وپێشێلكاریه‌كان بوه‌ستن به‌یه‌كجاری و هه‌م زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه
.
4-
پێوسته ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به
به‌رپرسیارێتی خوَی هه‌ڵبستێ له پاراستنی خاك و خه‌ڵك و سه‌روه‌ری هه‌رێمی
كوردستان كه به‌شێكه له عێراق
.
5- پێوسته
حكومه‌تی عێراق ئه‌و
رێكه‌وتنامه یه هه‌لوَه‌شێنێته‌وه كه رێگه به به‌زاندنی سنورده‌دات
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌ركات وویستیان به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی
به‌رهه‌ڵستكار
.
6-
پێوسته هێز و لایه‌نه كوردیه‌كانی پارچه‌كانی تری
كوردستان رێز له سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق بگرن و له سنوری
كوردستانه‌وه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ و بیانوو بوَ ده‌ستدرێژی
و توَپباران و پێشێلكاری دژ به هاوڵاتیانی كوردستانی عێراق نه‌ده‌ن به‌ده‌ست
هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه
.
7-
له حاڵه‌تی به‌رده‌وامێتی دا پێویسته
له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار له‌سه‌ر پرسه‌كه بكرێ به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن
دامه‌زراوه نیشتمانیه‌كانی كوردستان و عێراقه‌وه
.
ئه‌گه‌ر ئه‌م راسپاردانه ره‌چاونه‌كرێن و
چاره‌یه‌كی ریشه‌یی ئه‌و قه‌یرانه نه‌كرێت ئه‌وا تۆپباران وه‌ك تراژیدیایه‌كی
به‌رده‌وام و پێشێلكردنێكی خه‌ته‌رناكی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت
.
سه‌رنج
:
بۆ
زانیاری و سه‌رنج و گه‌یاندنی پێشێلكاریه‌كان له‌پێناو نه‌هێشتنیان و رێگه گرتن
له‌دووباره بوونه‌وه‌یان له‌رێگه‌ی به‌راپۆرت كردنیان ...تكایه په‌یوه‌ندی
بكه‌ن به‌م ئه‌درێسانه‌وه
:
ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
(KIHR)
ئۆفیسی گشتی : هه‌ولێر \ئه‌ندازیاران \ شه‌قامی سمكۆ مه‌نتك
ژ
.ته‌له‌فۆن
: 00964662536225
ژ.مۆبایل : 009647504272229
ئیمه‌یل
: kihr2005@yahoo.com
www.mrovsalary.com
|