ئهوروپا؛ رێپێوانى '١٨' رۆژى دهستیپێکرد

چهترپرێس

له کاتێکدا ساڵیادى پێلانگێڕى نێودهوڵهتى سهر عهبدوڵا ئۆجهلان و دهستگیرکردنى له‌ '١٥'ی شوباتى '١٩٩٩' نزیک دهبێتهوه، کوردهکان

 

 و چالاکوانان و زۆر کهسایهتى له نهتهوهى جیاوازهکان به شێوازى جیاجیا خاوهندارى له ئۆجهلان دهکهن.

 

 رێپێوانه '١٨' رۆژیهکهى ئهوروپا له ژێر دروشمى"بۆ ئۆجهلان ئازادى، پێگهى سیاسى بۆ کوردستان" کاتژمێر '٨' سهرلهبهیانى

 

 'یهکشهممه‌' له بهردهم بارهگاى دهوڵهتهیهکگرتووهکان له ژنێف، دهستیپێکردووه. رهمزى کارتاڵ سهرۆکى "کۆنگرهى گهڵ" رایگهیاند:

 

 دهبێ ههموو کورد و رێکخراوهکانى کۆمهڵگاى مهدهنى به شێوهى ههره چالاک بهشدارى ئهم رێپێوانه ببن.


چالاکییهکه له ستراسبۆڕگ له رۆژى '١٨' شوبات لهبهردهم دادگاى مافى مرۆڤى ئهوروپا و کۆمیتهى بهرگریکردن له ئهشکهنجهى 

 

 کۆنسهى ئهوروپا به خستنهڕووى داواکارییهکان کۆتایى پێدێت. له رێپێوانه جهماوهریهکهدا نووسهران، پهرلهمانتاران، هونهرمهندان،

 

بهرپرسان، سهرۆکى رێکخراوهکان و زۆر کهسایهتى له نهتهوهى جیاوازیش بهشدارن.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved