|
رِوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌ژه‌هراوى كردنى سه‌رپه‌رشتیارى گشتى گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان
رِوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌ژه‌هراوى كردنى سه‌رپه‌رشتیارى گشتى گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان
دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ژه‌هراوى كردنى سه‌رپه‌رشتیارى گشتى گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان بلاَوكرایه‌وه. ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى ئیَمه‌ى نیگه‌ران كرد، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پیَویستمان زانى رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ین چه‌ند رِاستیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بدركیَنین.
له‌رِاستیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ى بلاَوكراوه‌ته‌وه رِاسته، به‌لاَم به‌مشیَوه‌یه‌ى ئه‌وان باسیان كردووه نییه. (كاردۆ ئه‌مین) له‌رِیَگه‌ى خواردنى ژه‌مى خواردنه‌وه كه‌گومان ده‌كریَت ژه‌مه‌كه ته‌ندروست نه‌بووبیَت گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌رى ته‌واوى بۆ كرا، به‌ڵام پیَده‌چیَت كاریگه‌رى له‌سه‌ر قورِگى دروست كردبیَـت.
له‌و هه‌واڵه به‌روونی ئاماژه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گوایه ده‌زگایه‌ك ئه‌م كاره‌ى كردووه له‌رِاستیدا ئیَمه تائیَستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ده‌رئه‌نجام و نازانین كیَ له پشت له‌م كاره بووه‌و ئاخۆ كیَ هاندی داوه كه ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام گومانى تیانییه كه‌ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره كاره ده‌بیَت ده‌زگایه‌كى به‌مشیَوه‌یه‌ى له‌پشت بیَت. چونكه ماوه‌یه‌كه هه‌ره‌شه‌ى جیاجیا‌و ئارِاسته كرا‌و هه‌یه‌و گومانیش زۆره.
له‌كۆتاییدا سوپاسى گه‌رم ئاراسته‌ى گشت ئه‌و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانه‌مان ده‌كه‌ین، كه‌هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆیان پیَرِاگه‌یاندین سوپاستان ده‌كه‌ین نمونه‌تان زۆربیَت.
ئه‌نجومه‌نی به‌ریَوه‌بردنی
گروپى رِۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان
www.besnuri.com
Grupî Rojnamenûsanî Bêsnurî Kurdistan
گروپی رِۆژنامه‌نوسانى بیَ سنورى كوردستان
Kurdistan Borderless Journalists Group
مجموعة صحفيي بلاحدود كردستان
گروه روزنامه‌نگاران بدون مرز كردستان
|