|
له سلێمانی مزگه وتێك ده ڕووخێنرێ
سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه‌ی ته‌خته‌وداری نهۆمی سێیه‌می مزگه‌وتی (عوسمانی مه‌لا قادر) به مه‌به‌ستی رِوخاندنی له لایه‌ن پۆلیسى شاره‌وانی سلێمانیه‌وه ، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی رِاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له لێدوانێکدا ڕایگه یاند ئاگادار كراینه‌وه كه پۆلیس له ڕێگه‌ی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه مزگه‌وتێكی له سه‌ر شه‌قامی60 مه‌تری سلێمانی، ڕووخاندووه، ئێمه‌ش به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرد و زانیاریمان له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ر و ئه‌ندازه‌ی ئه‌وقافی سلێمانی وه‌رگرت و دوپاتیان كرده‌وه ئه‌و مزگه‌وته هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه و به زیاده‌رِۆ دروست نه‌كراوه، به‌ڵكو مۆڵه‌ت و نه‌خشه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هیچ بیانویه‌كی یاسایی نی یه بۆ رِوخاندنی.
ناوبراو دوپاتی كرده‌وه : ئه‌م كاره مایه‌ی نیگه‌رانیه، چونكه پێویست بوو پێش وه‌خت ئاگاداری به‌رِێوه‌به رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانیان بكردایه له‌و باره‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی رِاگه‌یاند: له ئێستاداو پاش به‌دواداچونی ئێمه، شاره‌وانی به شێوه‌یه‌كی كاتی رِوخانی مزگه‌ته‌كه‌ی رِاگرتوه.
مزگه‌وتی عوسمان مه‌لا قادر، كه ده‌كه‌وێـته شه‌قامی(60) مه‌تری له رزگاری و هه‌موو مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی تێدایه، كه‌وتۆته شوێنێك هیچ مزگه‌وتی لێ نییه، ماوه‌یه‌كی زۆره كاری تێدا ده‌كرێت، مۆڵه‌تی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و شاره‌وانی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو پاشكۆكانی له‌گه‌ڵه، وه‌ك خانووی ئیمام و هۆڵی بۆنه‌كان، هه‌روه‌ك له چوار نهۆم پێكهاتووه، گه‌وره‌ترین مزگه‌وته له سلێمانی.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌رِای دابین نه‌كردنی هیچ بودجه‌یه‌كی حكومی بۆ دروست كردنی مزگه‌وت له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌لاَم دروست كردنی له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه به‌رده‌وامه.
kurdio |