|
ساڵ یادی شه هید کردنی قاسملو
به‌بۆنه‌ی بیست و دووه‌مین ساڵ ڕۆژی شه‌هیدبوونی دكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ سكرتێری پێشووتری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ڤیه ناپایته ختی نه مسا، خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه لات به‌شێوازی جۆراوجۆر ناره‌زایی و نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی و حكومه‌تی ئێرانیش باری ئه‌منی به‌سه‌ر به‌شێك له شاره‌كاندا زاڵكردووه.
به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی حزبه‌كانی كوردستانی ئێران، له بیست و دووه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی قاسملۆ، دوێنی شه‌و له‌به‌شێكی زۆری شاره‌كانی كوردستانی ئێران بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك روناكی هه‌موو ماڵه‌كان كوژایه‌وه و له‌هه‌ندێ شوێنیش خه‌ڵك بازاڕ و دووكانیان داخست و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانیش ئاڵای شینیان وه‌ك ره‌مزی ئاشتیخوازی هه‌ڵكرد.
هه‌ر به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، حكومه‌تی ئێران هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازی زۆری له شاره کانی كوردستان جێگیركردووه و له هه‌ندێ شارۆچكه‌ی وه‌ك شنۆ مها بات و سه رده شت بۆ کان .
بۆ مه هبه ستی جاوه دێری و جموجۆڵی خه ڵه کی له شارانه دا.
سایتی هه‌واڵی كوردستان مێدیاش بڵاویكرده‌وه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دووكاندارانی هه‌ندێ له شاره‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه له‌یادی شه‌هیدكردنی قاسملۆدا دووكانه‌كانیان دانه‌خه‌ن.
مامۆستای رێبه‌ر دوكتور قاسملوو رۆژی 22ی پووشپه‌ری ساڵی1368 (13ی‌ژوئیه‌ی1989) له كاتێك‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له وییه‌ن له سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك عبدالله قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته ی‌ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا به ده‌ستی به ناو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ وتووێژی ئاشتی، شه‌هید كرا. له‌و تیروره ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوكتور فازل ره‌سووڵ كوردی عێراقیی مامۆستای زانستگه له‌وییه‌نیش هه‌ر به ده‌ستی ئه‌و تیروریستانه شه‌هید بوو.
|