لەم هەفتەیە ١٦ پـێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە

 

دەنگی ئەمریکا/ رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشیڵکاریەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە خوپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەراندا خستەڕوو کە تێدا دەلێن ( ١٦ ) پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە، بەڵام لە لایەکی تر سەنتەری میترۆ بۆداکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت

لەرۆژی دەستپێکی ناڕەزایەتیەکانی موچەخۆرانی هەرێم ( ٧٨ ) پێشێلکاری بەرامبەر بە ( ٤٨ ) رۆژنامەنوس و کەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە, سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تیمێکی خوبەخش لە پارێزەرانی پیکهێناوە بۆ سکاڵاکردن لە دژی ئەو کەسانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کردووە .محەمەد ئاکرەیی ئەندامی ئەنجومەنی داکۆکیکرن لە مافی رۆژنامەنووسان دەڵێت بە داتا بەس لە ماوەی ئەم چوار رۆژە ( ١٦ ) پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراوە , لە هەموو پارێزگا و قەزاکانی سەر بە هەرێمی کوردستان ، لە زوربەی پارێزگا و قەزاکان ڕێگا نەدراوە کە ڕۆژنامەنووسان تەغتیەی کاری ڕاگەیاندن بکەن و تەعدایان لێکراوە .

 

لە لایەکی تر سەبارەت بەوەی کە چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراون لە ماوەکانی رابردوودا تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە ئایا سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ڕێکای پارێزەرەکانیانەوە چوون لە دادگا توانیویەتی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان بکات و مافەکانیان بۆ بسەنێت، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بە خوشحالیەوە لە سالانی رابردوو لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەریم دانیشتنمان هەبووە لیژنەی پێکەوەیی هەبووە و لیجانی تەحقیقی درۆست بووە و هەندیک کەسیش لە منتەسبەکانی وەزارەت رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر .

 

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان زیاتر دەڵێت زور بە خێرایی کوبووینەتەوە ئێمە شەش مانگ جارێک ڕاپۆرت ئامادە دەکەین بەڵام بەشێوەیەکی ئستیسنائی ئەم پرێس کۆنفرانسەمان گێرا چونکە هەستمان کرد پێشێلکاریەکی زور لە ماوەی هەفتەیەکدا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە سەرتانسەری کوردستاندا کراون .

 

بەشێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە پێشێلکاریان بەرامبەر دەکرێت پەیوەندی بە سەندیکاوە ناکەن و پێیان وایە سەندیکا ناتوانێت مافەکانیان بۆ بسەنێت لەمبارەیەوە ئاراس عەزیز پەیامنێری کەناڵی پەیام بۆ دەنگی ئەمەریکا لە بارەی ئەو پێشێلکاریانەی کە لە بەرامبەری کراون لە خوپێشاندانەکانی ئەم دوایەی شاری هەولێر و پەنا نەبردنی ناوبراو بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت سەندیکا بەیاننامەی هەیە بەڵام نەتیجەی ئەو بەیاننامەیە بەشێوەیەکی فعلی نابینرێت بۆ نموونە سەرپێچیکاران سزا بدرێن بویە رۆژنامەنووسان تا رادەیەک ئومێدیان بەو سەندیکایە نیە بە جۆرێک کە مافەکانیان بسەنێت ، دەبێت لێپێچینەوە هەبێت و ئەوانەی پێشێلکاری دەکەن بە سزای خویان بگەن.

 

لە بارەی ئەوەی کەوا چ پێشێلکاریەک بەرامبەری کراوە ، ئەو پەیامنێرە لەمبارەیەوە زیاتر دەڵێت لەو کاتەی کە ویستمان ڕۆماڵی خوپێشاندانەکان بکەین لە ناکاو هێزەکانی ئەمنی ئێمەیان ڕاپێچی نێو سەیارە کردوو و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر دەست بەسەریان کردین و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراین واتا بەڵێننامەیان پێ پرکردینەوە کە نەچینە ناو خوپێشاندەران لە کاتێکدا ئێمە رۆژنامەنووسین و بومان هەیە کە کاری پیشەییانەی ڕۆژنامەنووسی بکەین.

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بەردەوام داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکات کە ئەگەر هاتوو پێشێلکاریان بەرامبەر کرا پەنا بۆ سەندیکا ببەن و سکالاش تۆمار بکەن تا سەندیکا لە ڕێگای پارێزەرەکانیانەوە کار لە سەر کەیسی ڕۆژنامەنووسان بکات و هاوکار و هەماهەنگ بێت لە گەڵ رۆژنامەنووسان و مافەکانیان بۆ بسەنێت لە رێگای یاسا و دادگاوە

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved