| ||
|
||
سێ بەندکراوی کورد لە سێدارەدران
شەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٩/٢٠١٨ سێ لاوی کورد لە سێدارەدران ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین حسێن پەناهی ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ ڕامین حسێن پەناهی لەسیدارە درا.
ڕامین حسێن پەناھی سەرەتای ھاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستگیرکرا، ٢٥ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای سنەوە بە تۆمەتی ھەڵگرتنی چەک و وەستانەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ھەروەھا ئەندامێتی کۆمەڵە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. زانیار و لوقمان مورادی دوو بەندكراوی سیاسی خەڵكی مەریوان لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ”دژایەتی خوا لەڕێگای هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەندامەتی كۆمەڵە، تیرۆری كوڕی پێش نوێژی مەریوان، سیخۆڕی بۆ بریتانیان و تێكدانی ئاسایش لەكاتی سەردانی خامنەیی بۆ مەریوان“، حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
كه‌سوكاری رامین: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌یانتوانی كوڕه‌كه‌مان رزگاربكه‌ن"
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی برای رامین حسێن په‌ناهی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌درا، له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌یانتوانی رێگری له سێداره‌دانی براكه‌ی بكه‌ن. ئه‌مڕۆ رامین په‌ناهی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌دراو له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌مجه‌د په‌ناهی برای چالاكوانه له‌سێداره‌دراوه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا دوپاتیكرده‌وه، كه په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كاتی خۆی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرێتری كۆچكردوی یه‌كێتی، ده‌یانتوانی له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه رێگری له‌و كاره‌ساته‌ی ده‌رهه‌ق به براكه‌ی بكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆماری ئیسلامی له‌دۆخێكی خراپدایه به بۆردومانكردنی حزبی دیموكرات له كۆیه و له سێداره‌دانی چالاكوانان ده‌یه‌وێت نمایشبكات. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانتوانی له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه رێگری له‌و كاره‌ساته بكه‌ن، هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال و ده‌یانتوانی گیانی رامین رزگاربكه‌ن. وتیشی "پێش چه‌ند رۆژێك له‌سێداره‌دانی، رامین ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و ده‌ستی شكێنراوه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش مانگرتنی له خۆراك راگه‌یاندبو". وتیشی "به‌داخه‌وه تائێستا ته‌رمه‌كه‌مان راده‌ست نه‌كراوه".
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||