حوکمی بەزۆر خۆسەپاندنی سەرپرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

 

 

نوسینی شەهاب کەریم

 

لە ڕابردادو لە نووسینی یەکێک لە بابەتاکانمدا ، بە ناوی ژنی کورد لە نێوان کۆمەڵگای ئێمە و جیهانی پێشکەوتوودا ، ئەنگوستم خستبووە سەر بەشێک لەو گرفتانەی کە زۆربەی ژنانی کورد ، لە وڵاتەکەماندا بە هۆی حوکمی بەزۆر خۆسەپاندن و زەوتکردنی مافی تاکی ژنانی کورد لە ڕووی ئیداری و بەرێوەبردن و باری کۆمەڵایەتیەوە ، هەمیشە ،مافەکانیان قۆرخ دەکرێت  ئاماژەم پێدابوو ، بەوەی لای ئێمە هێندە پێوانە دانراوە بۆ ئەوەی سنورەکانی ئازادی ژنان تەسک بکرێتەوە ، تراسوێنی کوردەواری و چنجاڵی بیری دواکەوتوی ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و تێکەڵەی تێگەیشتن و تەسکردنەوەی ئایۆلۆژیای کۆنەپەرستی ، بوونەتە دینگەکانی ڕاوەستانی بیری تەسکی کۆمەڵایەتی بۆ کۆیلەکردنی مێینە ، لەگەڵ ئەم هەموو بەربەستانەدا !

 

 جار جار لە کۆمەڵگەی کوردیدا شاژنانی کوردایەتی هاتوونەتە مەیدان پاشان هەر لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤە ئافرەت جگە لەوەی دایک بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا نیوەی کۆمەڵگەیە ، بە داخەوە لە زۆربەی زۆری کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا ، ئافرەتان لە ژێر سیستەمی پیاوسالاریدان و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا مافیان لێ زەوتدەکرێت ، گەر بڕوانینە وڵاتە بیانییەکان دەبینین ژنان بەشێکی گەورەی کۆمەڵگە بەڕێوە دەبەن و شان بە شانی پیاوان کاردەکەن ، بەڵام بە پێچەوانەوە لە وڵاتی قەزاوقەدەری ئێمەی کوردستانی باشوردا ، ئافرەتان تەنها وەک بت و کۆیلە لە ژێر سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری و دەسەڵاتی حیزبییەوە سەیر دەکرێن  .

 

 لێرەدا دەمەوێت نمونەیەک لە ناو سەدان نمونەدا بهێنمەوە و ئەویش بڕیاری دانان و لابردنی جۆری کەساێتیەکانە ، خاتوو لەمیعە محەمەد  قادر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەڕەنگاربوونەوەی توند و تیژی ژنانی گەرمیانە ، کە ماوەیەکی زۆرە کار و چالاکییەکانی ئەنجامدەدا، لەگەڵ ئەوەشدا دڵسۆزانە ڕوبەروی زۆرترین گرفت بوەتەوە کە مەترسی خراوەتە سەر ژیانی ، تەنها بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کۆمەڵایەتی کە دوچاری ژنانی کورد دەبنەوە  و ژیانیان بپارێزدرێت ، زۆرترین چالاکی ئەنجامداوە و ئەوەش بوەتە هۆکاری کەمترین ئەو گرفتانەی کە لە ناوچەکدا ڕودەدەن ، هێشتا ئەم کارانەی ئەم خاتوونە ناگاتە ئەوەی  لە دەسەڵاتی حیزبی لە ناوچەی گەرمیان کەم بکاتەوە ، بگرە هۆشداری  زیاتری داوە بە حیزب و حوکمەت ، کە ئەوەش جۆریکە لە دڵسۆزی و خزمەتکردن ، بۆ تاک بەتاکی نێو کۆمەڵگە . ئەگەر چی ژنان لە بارودۆخی سیاسی ئەمڕۆدا  ، وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کۆڵنەدەر و قارەمانانە ، شان بە شانی برا هاوسەنگەرەکانیان ، ڕووبە ڕووی دوژمن دەبنەوە و دەجەنگن ،  بەڵام  بە پێچەوانەوە لە بری پاداشت و رێزگرتن لەم خاتوو لەمیعە محەمەد قادر ، بە پێچەوانەوە بە بڕیاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لادەبرێت و حوکمە خۆسەپاندن و سیستەمی پیاوسالاری دەسەڵاتی حیزبی ، مافەکانی تاکی نێو کۆمەڵگە زەوتدەکەن .

 

Wusha.2000@yahoo.de

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved