| ||
|
||
سلێمانی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندرا و ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام نادرێت
ئەمشەو یەکشەممە ١٨ئازاری ٢٠١٨ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بەبۆنەی داگیرکردنی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە تیرۆسیتیەکانەوە بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاهەنگەکانگی نەورۆزری ٢٧١٨ی هەڵوەشاندەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی ...
به‌ناوی خودای مه‌زنی میهرە‌بان مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانی جیهان.. خه‌ڵكی شكۆمه‌ندو سه‌ربه‌رزی كوردستان.. خه‌ڵكی جوامێر‌و خه‌مخۆری هه‌موو سنوری پارێزگای سلێمانی..
كارە‌ساتی داگیركردن و شه‌ڕو كوشتار‌و كه‌وتنی ئاشتیی شاری (عه‌فرین)، هه‌موومانی هه‌ژاند، گشت كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی خسته‌وە به‌ردە‌م تاقیكردنه‌وە‌یه‌كی نوێ، تاقیكردنه‌وە‌یه‌ك كه دە‌بوو ئه‌زمونبكرایه‌و خه‌ڵك و خاكێك كه مه‌ردانه ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بوونه‌وە‌و، خواستی چه‌سپاندنی ئاشتیی و ئاسایش و ئارامیی و ئازادیی و دادپه‌روە‌ریی و ئاوه‌دانیان بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌بوو، شه‌ڕو ماڵوێرانیی و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژوە‌ندییه ئابووریی و سه‌ربازییه‌كان؛ به‌ردە‌رگای ماڵیان پێنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌بری ستایشكردن، بوونه قوربانی هێرشه سه‌ربازییه‌كان و كارە‌ساتی مرۆیی گه‌ورە له‌م ناوچه گڕگرتووە‌دا كه‌وته‌وە.
ئێمه له پارێزگای سلێمانی؛ به‌ئیرادە‌یه‌كی به‌هێزو دڵێكی پڕ له خه‌مه‌وە، دە‌خوازین ئاشتیی جێی شه‌ڕو، ئاوە‌دانیی جێی وێرانكاریی و، ئازادیی شوێنی داگیركاریی بگرنه‌وە‌و، هه‌رچی زووە هێزە سه‌ربازییه‌كان بكشێنه‌وە‌و خه‌ڵكی ئاوارە‌و لانه‌شێواوی عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وە شوێنی خۆیان و ئاشتیی و ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وە بۆ ناوچه‌كه.
داوا له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌ین؛ به شێوازێكی مه‌دە‌نیانه‌و ئاشتییانه‌و به گیانێكی مرۆڤدۆستانه‌ی لێبوردانه، گوزارشت له ماته‌م و پشتیوانیی و هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ن، ئه‌م دۆخه بكه‌نه زە‌مینه‌ی ئاشتبوونه‌وە‌یه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێزكردنێكی لۆژیكیانه‌ی ئیرادە‌ی نیشتمانیمان.
داوا له كۆمه‌ڵگای نێودە‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ین، ئاوارە‌كان بپارێزێت و به‌هانای برینداران و لێقه‌وماوانی عه‌فرینه‌وە بچێت و درودو سڵاو بۆ شه‌هیدە شكۆمه‌ندە‌كان دە‌نێرین، هه‌ر له‌م ماته‌م و كۆسته نێودە‌وڵه‌تییه‌دا؛ بڕیارماندا:
- له ئێوارە‌ی ئه‌مڕۆوە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨، تا ئێوارە‌ی ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠١٨، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین.
- یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ دە‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕادە‌گرین و دە‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین.
- پردی یه‌كتربڕی خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له ئه‌مڕۆوە ناودە‌نێن: (عه‌فرین).
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ١٨ی ئازاری ٢٠١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||