| ||
|
||
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له خوێن
ستار ئه‌حمه‌د
ئه‌مه منه‌تی گه‌ڵایه به‌سه‌ر كراسی زریانه‌وه باڵدارێك له‌په‌ری ئاوا ژیرده‌كاته‌وه به‌ملپێچی به‌فره‌وه به‌رد له‌زامی خاكا ده‌چێنێ له‌لووله‌ی چه‌كا ریشۆڵه‌كان به‌ئاگر هه‌ڵده‌سێنێ چ غه‌درێكه به‌هه‌نیه‌ی عه‌شقه‌وه نووساوه كچێنی له‌باخچه‌و پیاوه‌تی له‌دوندی مه‌رگا به‌كه‌ژاوه‌ی ته‌قه‌وه گیرده‌كه‌ن له‌نێوانی سونبوولی گوڵ و له‌كوڵمی ئاوێكی ژیكه‌ڵه‌دا ده‌ست بۆ كانییه‌ك ده‌به‌م هه‌تا غوسڵی قه‌ڵه‌مێك ده‌ركه‌م چۆن تیله‌ی به‌فرێك له‌نمه‌ی بارانا بشۆمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌خوێن كاڵ بكه‌مه‌وه ئه‌فسووس له‌مه‌یخانه‌ی شیعرا وشه سه‌ر ده‌بڕن و ده‌یكه‌نه مه‌زه‌ی ئه‌و ئه‌وینه‌ی ختووكه‌ی عیشق ده‌داو له‌مینبه‌ره‌كانا ئانیشكی بڕاو ده‌كه‌نه سه‌رین ئێی زه‌مین دووگیان ،به‌جه‌سته‌و ئێسك و سه‌ره‌ڕۆی به‌ر شه‌پۆلی گڕخانه بۆ وا ..؟ به‌سه‌ر عومری ده‌روازه‌یه‌كا په‌رچه‌می نزاكان ده‌ڕنی له‌كوێی ئه‌م جیهانه..؟ ده‌روونت به‌نیگا ده‌سپێری..؟ له‌كاسه‌ی كام چیادا هۆن.. هۆن فرمێسكی سوور ده‌ژمێری..؟
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||