| ||
|
||
ساڵی نوێ
ستار ئه‌حمه‌د
من ساته‌كان رائه‌كێشم رۆژه‌كان ده‌بنه وه‌رزو وه‌رزیش به‌ساڵ جه‌سته‌م ورد ورد وه‌كوو شه‌خته ده‌شكێت و عومرم ده‌بێ به‌كۆی زووخاڵ جگه‌ره‌یه‌كی ژه‌هراویت له‌په‌نجه‌م جوێ نابیته‌وه سوردهزانم له‌نێو دوكه‌ڵی تۆ‌و سهراب ده‌بمه سوتوو رۆژێك ده‌بێ جه‌سته‌ی رووتم به‌بێ شیعر‌و په‌ڕه‌و پێنووس ده‌خه‌نه نێو زامی خاك و هه‌ناوی چاڵ وه‌لێ عه‌شقت بزه‌و ئه‌شكت له‌رۆحم جوێ نابنه‌وه ده‌بمه ره‌هێڵه‌ی بارانێك به‌سه‌ر خاك و دوندی مه‌رگا خوێنی لوتكه‌و ژهنكی رۆژ و ساڵهكانت ده‌پێچمه‌وه وه‌كوو دوا چركه‌ی دابڕان به‌ره‌و دورگه‌ی ئه‌وینداران ههڵئهكشێم عومرێكی تر وه‌رزێكی تر بۆ عه‌شقی تۆ‌و ژوانێكی سه‌رساڵ ده‌ژێم
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||