|
ته قه له کاسبکارانکراوه له ئالانی سه رده شت
به پێی هه واڵێك که له ماڵپه ڕی ڕه وانیوزدا بلاوکراوه ته وه له ئه‌نجامی په لاماردانی کاسبکارانی ئالانی سه رده شت له لایه نی هێزه ئێران، حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكار بریندار بوون.
له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كاسبكارانی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكار بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵێك كه به ره‌وانیوز گه‌یشتووه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كاسبكاران و كۆڵه‌به‌رانی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت و حه‌وت كه‌س له هاووڵاتییه كوردانه بریندار ده‌بن.
به‌پێی زانیاریه‌كان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به هانای كاسبكارانه‌وه ده‌چن و پایه‌گایه‌كی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ئاگر تێبه‌ده‌ده‌ن و سێ كه‌سیش له‌و هێزانه بریندار ده‌كه‌ن.
له‌و نۆ كاسبكاره كه یه‌كێكیشان ژن بووه، چواریان به هۆی خه‌ستی برینه‌كانیانه‌وه له سه‌رده‌شته‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مهاباد.
پێشتریش له ئه‌نجامی هێرش هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان یازده كاسبكار كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئاماره‌كان ساڵی رابردوو 100 كاسبكار به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوریه‌كانی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون
|