|
تۆبارانی ناوچه سنوریه کان ده ستی پێکرده وه
تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمیان ده‌ستپێكرده‌وه
جارێكی ترپا شماوه یه کی کورت له بێده نگی، تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان ده‌ستپێكرده‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه‌كانی خنێره، لۆلان، شێخان، سپیاره و موسلۆكیان بۆردمان كرد كه ناوچه‌ی كوێستانین و ته‌نیا ره‌وه‌ند و خاوه‌ن ماڵات تێیدا ده‌ژین.
تۆپبارانه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای گوندنشینه‌كانی ئه‌و گوندانه دروستكرده‌وه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان لێ تێك چووه و زیانێكی زۆریش به‌ر به‌روبوومی كشتوكاڵی و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان گه‌یشتووه چونکه ده بێته هۆی سوتانی له وه ڕگاکانی ئه وناوچانه
شایانی باسه له سه ره تایی تۆپ بارانی سنوره کانی هه رێمی کوردستان له لایه نی تۆپ خانه کانی ئێرانه وه به بیانوی بونی پژاك، تاکو ئێستا هه ردانیشتوانی سه رسنوره کان زیانیان پێگه یشتوه نه ك گه ریلیاکانی پژاک
|