|
| ||
|
|
||
|
بنكه هه‌واڵگیرییه‌كانی توركیا، هه‌ولێر‌و سلێمانی جێ ناهێڵن
چه‌ندین ساڵه توركیا چه‌ند ئۆفیسێكی هه‌واڵگیری له‌سلێمانی و هه‌ولێر هه‌یه، كاری ئه‌و ئۆفیسانه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگیرییه له‌سه‌ر جموجۆڵی په‌كه‌كه و پژاك، هه‌روه‌ها له‌و ئۆفیسانه‌وه چاودێری په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوچه‌كه ده‌كرێت. ئه‌و ئۆفیسه هه‌واڵگیریانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر‌و سلێمانی، پێش كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له‌عێراق و هه‌رێم كراونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌سلێمانی، به‌هاوڵاتی راگه‌یاند «پێشتر ئۆفیسه هه‌واڵگیریه‌كانی توركیا له‌سلێمانی یه‌كێكیان له‌نزیك شه‌قامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ویتریان له‌نزیك فولكه‌ی خاڵه حاجی بوو». هه‌روه‌ها وتی «توركیا له‌هه‌ولێریش ئۆفیسی هه‌واڵگیری نهێنی هه‌یه». بوونی ئۆفیسی هه‌واڵگیری توركیا له‌سلێمانی و هه‌ولێر، له‌كاتێكدایه به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان توركیا هه‌زار و سێسه‌د سه‌ربازی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. جگه له‌و ئۆفیسه هه‌واڵگیریه نهێنیانه، توركیا له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆدا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كانی، شیلادزێ، بامه‌رنێ، كانی ماسی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێم داناوه و تائێستا ئه‌و بنكانه له‌خاكی هه‌رێمدا هێڵدراونه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی توركی بلاَویكردووه‌ته‌وه، عه‌بدولاَ گولی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ولاَته‌كه‌یدا كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاردراوه دوای جه‌ژن هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستپێبكات‌و خاكی هه‌رێم بۆ هێرشكردنه سه‌رپه‌كه‌كه به‌كاربهێنرێت. به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه، ده‌زگای هه‌واڵگیری توركیا سودی له‌ئۆفیسه نهێنییه هه‌واڵگیریه‌كانی له‌سلێمانی و هه‌ولێر وه‌رگرتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه و پژاك. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه، روونیكرده‌وه ئۆفیسه نهێنیه هه‌واڵگیریه‌كانی توركیا له‌هه‌ولێر و سلێمانی، چاودێری جموجۆڵی پژاك و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و زانیاریان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئیش له‌سه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌و ئۆفیسه هه‌واڵگیریانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر و سلێمانی، هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌هه‌ریه‌ك له عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ولێر، عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كان دروست نه‌بوون. ئۆفیسه هه‌واڵگیریه‌كانی توركیا سه‌رچاوه‌ی زانیاری دروست ده‌كه‌ن به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه، جگه له‌و ئۆفیسانه نهێنییه هه‌واڵگیریانه‌ی توركیا له‌سلێمانی و هه‌ولێر، له‌باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی توركیا له‌به‌غدا و هه‌ولێر به‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئیشی هه‌واڵگیری. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه وتی»ئه‌و ئۆفیسه نهێنیانه پشت به‌پاره‌و سه‌رچاوه‌كانیان ده‌به‌ست بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت». به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئیشێكی تری ئه‌و ئۆفیسه نهێنیانه دروستكردنی سه‌رچاوه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، وتی»ئه‌و ئۆفیسه نهێنیانه سه‌رچاوه‌كانیان ره‌وانه‌ی قه‌ندیل و ناوچه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان». «سه‌ربازه توركه‌كان به‌رده‌وام هاتووچۆی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌كه‌ن» به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و باره‌گا سه‌ربازیانه‌ی توركیا كه‌له‌خاكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، هه‌موویان باره‌گای هه‌واڵگیرین. دۆستدار حه‌مۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، وتی»ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ناو باره‌گا سه‌ربازیه‌كانی توركیادان له‌شیلادزی، بامه‌رنێ، كانی ماسی و ناوچه‌كانی تر، ئیشیان ئه‌نجامدانی كاری ئیستیخباراتییه». حه‌مۆ، وتی»سه‌ربازه‌كانی ناو ئه‌و سه‌ربازگانه، به‌رده‌وام هاتووچۆی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كه‌ن بۆ كاری ئیستیخباراتی». په‌رله‌مانتارێك: ئۆفیسه هه‌واڵگیریه‌كان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ دانراون ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات هه‌رێمی كوردستان ته‌نراوه به ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی ولاَتانی دراوسێ و حكومه‌تی هه‌رێمیش ناتوانێت ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگیریانه له‌كوردستان ده‌ربكات. كاروان ساڵه‌ح، وتی»ئۆفیسی نهێنی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی توركیا‌و وڵاتانی تر له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆدا له‌كوردستان دانراون، كاتێك ئه‌و وڵاتانه هه‌ریه‌كه‌یان و یارمه‌تی لایه‌كیان داوه». ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ، جه‌ختیكرده‌وه»ئۆفیسی هه‌واڵگیری وڵاتان به‌رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری حیزبی له‌كوردستان دانراون و حكومه‌تیش ناتوانێت ده‌ریانبكات». هاووڵاتی |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||