|
ده‌یان خێزان له كوردستانی ئێرانه‌وه ئاواره‌ی بناری قه‌ندیل ده‌بن
به پێی هه واڵی ماڵپه ڕی ئاسۆ ده یان بنه ماڵه ی کوردسی کوردستانی ڕۆژ هه ڵات یاواره ی بناری قه ندیل بوون
له‌كاتێكدا دانیشتوانی زۆربه‌ی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل له ترسی تۆپبارانی ئێران ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و له چه‌ند خێوه‌تگه‌یه‌كی سنووری پشده‌ردا نیشته‌جێبوون، له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ده‌یان خێزانی دانیشتووی شاره‌كانی كوردستانی ئێرانیش ڕوویان كردۆته ناوچه‌كه.
ده‌سته‌ی كۆمه‌كبه‌خشانی ڕانیه دوێنێ هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاریی و كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه ده‌ستپێكرد، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له خێرخوازانی ناوچه‌كه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه درا.
یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ئاسۆ وتی: "په‌یوه‌ندیمان به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه نییه، ته‌نها به‌هۆی نواندنی هه‌ڵوێستی كوردانه‌وه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانمان دروستبووه، به‌و هۆیه‌وه ناوچه‌كانی خۆمان جێهێشتووه".
وتیشی: "تا ئێستا زیاتر له (80) ماڵ كه زۆربه‌یان دانیشتووی سنووری موكریانن، ئاواره‌ی بناری قه‌ندیل بوون و پێویستیان به هاوكاریی به په‌له‌ی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان هه‌یه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پێی ڕاگه‌یاندین؛ كه ئه‌وان وه‌ك ئیداره‌ی ناوچه‌كه تا ئێستا له‌باره‌ی هاتنی ئه‌و خێزانانه‌وه به‌ڕه‌سمیی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بناری قه‌ندیل بارودۆخێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هێشتا ڕه‌وشی ژیان له‌و ناوچه‌یه ئاسایی نییه، هاتنی هه‌ركه‌سێكیش بۆ ناوچه‌كه ڕه‌نگه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
|