|
گه‌ر له‌پاڵ ئاڵای توركیا، ئاڵای كورد هه‌بێت چی ده‌بێت؟
عوسمان بایده‌میر: گه‌ر له‌پاڵ ئاڵای توركیا، ئاڵای كورد هه‌بێت چی ده‌بێت؟
سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر كاتێك باسی له پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی كرد توركیای هه‌ژاند و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بینای شاره‌وانیه‌كه‌مان مانگ و ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگی كه‌سك و سور و زه‌ردیش بشه‌كێته‌وه چی ده‌بێت؟
عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر پێداگری له‌قسه‌كانی خۆی كرد‌و وتی: "من ئه‌و قسانه‌م كردووه هیچ قسه‌یه‌كی خراپم نه‌كردوه، باسی پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمیم كردووه، ئه‌ردۆغان پرۆژه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی پێشكه‌ش ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش وه‌كو كورد پرۆژه ئۆتۆنۆمییه‌كی دیموكراتیانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر توركیا په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه، ئه‌وا مه‌رمه‌ڕه‌ش په‌رله‌مانی ده‌وێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستانیش په‌رله‌مانی ده‌وێت".
بای ده‌میر له‌وه‌ڵامی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه لێیان پرسی تۆ ئه‌م قسانه‌ت كردووه له مێزگرتێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی" ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی منه خۆم خاوه‌نی رای خۆمم و هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن".
دوێنێ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی توركیادا كه عوسمان بایده‌میر و چه‌ند سه‌رۆك شاره‌وانی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تر به‌شداریان تێدا كرد، بایده‌میر بابه‌تێكی وروژاند كه له‌توركیادا به‌و شێوه‌یه كورد باسی له‌مافه‌كانی خۆی نه‌كردوه، ئه‌م ئاخافتنانه‌ی بایده‌میریش ده‌بێته بۆمبێك و له‌توركیا ده‌ته‌قێته‌وه.
خه‌ندان
|