|
| ||
|
|
||
|
عوسمان بایده‌میر لێپێچینه وه ی له گه ڵ ده کرێت
له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادوه‌ری دادگای دیاربه‌كره‌وه لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی په‌رله‌مان و ئاڵای كوردستانی كردووه. له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادوه‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی دادگای تونجه‌لیه‌وه ده‌ستكرا به لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له 31ی مانگی رابردوو له مێزگردێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی لێوه كرد‌و تێیدا پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌كی دیموكراتیانه‌ی به‌رامبه‌ر به پرۆژه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كه ئه‌ردۆغان پێشكه‌شی كرد، خسته‌ڕوو. عوسمان بایده‌مر ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد له مێزگردێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی" له‌پاڵ په‌رله‌مانی توركیا ده‌بێت په‌رله‌مانی مه‌ڕمه‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بینای شاره‌وانیه‌كه‌مان مانگ و ئه‌ستیره هه‌بێت ده‌بێت له‌پاڵیشیا ئاڵای كه‌سك و سورو زه‌ردیش بشه‌كێته‌وه.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||