|
| ||
|
|
||
|
ئەمشەو لە تاسەی فیراقت خەو خانوچکەی چاوی بەجێهێشتم
ئەمشەو لە تاسەی فیراقت خەو خانوچکەی چاوی بەجێهێشتم وەک دەروێش زیکری عەشقت دایگرتم، لە نێو زیکر و تەهلیلە گوێم لە دەنگ و ئاوازت بو لە پەرستگای بێ هاودەمی و لە میحرابی بێدەنگی کڕنوشم برد نوێژم بەرەو ڕۆگە و قیبلەی چاوە هێمنەکانت کرد ، کڕنوشم ئاە و نزا و لاڵانەوە و نوێژم بۆ سۆزی عەشقت بو ، ئەمشەو هەستەکانم ماخۆلانیانە و نیگام خولیای ڕێگە و هاتنتە، مەخابن دەرناکەوی بەڵام لە بیرت نەچێت لە دوریت بێئاگانیم تۆ لە ڕۆیشتن و سەر هەڵگرتنت تەنیایی ئەپشکنی و گۆڵی حەسرەت ئەڕوێنی ئەی لاوی دڵ منیش لە دووریت لە گەڵ تەنیایی ئەجەنگم و بە پەنجە خوێناویەکانی ئاواریم پشکۆی سوتێنێری ئاگر ئەچێنم نازدارەکەم لەو ڕۆژەوە کە خۆشم ویستی تا کو ئێستە گوێم لە قوڵپێ گریانمەەەەەە
ژوان فاروق کەریم |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||