|
| ||
|
|
||
|
هەموو شەوێک
هەمو شەوێک خەیاڵم هێدی هێدی و بە بێدەنگی بیرەوەریەکانت لە سەر تاڵ تاڵ پرچ و کز...ی دەنوسێتەوە و ئەنێشەکانیش خۆیان بە کێڵۆنی یادی ڕۆژانی ڕابردوو هەڵئەواسن و کێڵگە و پێدەشتی یادەوری ئەکێڵن، ئەی سەندەبادی گەڕۆک و وێل تا پێش ئەوە خۆم بەخەمە ئامێزی ئەوینتەوە نەمدەزانی عەشق ئاوێکی خوێناویە، تا پێش ئەوە تۆ بناسم و ئاشنا بە نیگا و ئاوازی و ماچت بم، بێگانە بوم لە گەڵ غما بەڵام ئەی هەناسەی هەناسەکانم غمەت کردە کەشتیوان لەبەندەری دڵم لەنگەری خست. وەک ڕەشەبا و گەردەلول هەڵتکرد دەریای ئارامیمت هاژاند ئەی ڕێبواری دووڕگەی دوور من کچە قرەجێکم ،کەوێڵێکی ئامێزی چیاکانم خۆشەویستیم وەک ووڵتم بێ سنورە لە نێو بێ سنوریەکانا بگەڕیوە، لێوەکانم تینوی مژینی لێوەکانتە و ئامێزم تاسەباری ئامێزتە و چاوەکانم تامەزرۆی دیدنتە ژووان فاروق کەریم |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||